وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاری داوه به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى شاره‌كان ئه‌وانه‌ى چوار ساڵیان ته‌واو كردووه، له پۆسته‌كانیاندا گۆڕانكارییان تێدا بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ى ئایار/ مایۆ، سامان سیوه‌یلى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، بڕیار دراوه گۆڕانكارى له به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا بكرێت.
زیاتر گوتى، هه‌ر پارێزگایه‌ك ناوى سێ كاندید پێشكه‌ش ده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانى ئێسته‌ش مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه جارێكى تر خۆیان كاندید بكه‌نه‌وه.
سیوه‌یلى گوتى، هه‌ندێك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان ماوه‌ى چوار ساڵیان له پۆسته‌كانیاندا ته‌واو كردووه و كاتى ئه‌وه هاتووه گۆڕانكارییان تێدا بكرێت.
به‌گوێره‌ى لێدوانه‌كه‌ى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، گۆڕانكارییه‌كه دواى ده‌ستنیشانكردنى كاندیده‌كان له ڕێى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان ده‌بێت.
پۆستى كارگێڕى له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ ده‌بێت و دواتر له ڕێى كاندیدكردنه‌وه گۆڕانكارى له‌و پۆستانه ده‌كرێت، ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان پێش ته‌واوبوونى واده‌ى به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان، ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌یان هه‌یه به كۆى ده‌نگ متمانه له به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى وه‌ربگرنه‌وه.