سەرۆكی كوردستان پێشمەرگە بریندارەكان بەسەر دەكاتەوە

:: PM:05:44:18/05/2017 ‌

مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە عەمانی پایتەختی ئوردن سەردانی پێشمەرگە بریندارەكانی كوردستانی كرد كە بەمەبەستی چارەسەر بۆ ئوردن نێردراون.

ئەمڕۆ پێنجشەم 18ی ئایار/ مایۆ، مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەسەردانێكی فەرمی بەمەبەستی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی ئابووری دەریای مردوو گەیشتە عەمانی پایتەختی ئەم وڵاتە و لەلایەن شا عەبدوڵا پادشای ئەم وڵاتە پێشوازی لێ كرا.

دوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی دوو قۆڵی لەگەڵ شای ئوردن، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی پێشمەرگە بریندارەكانی كوردستانی كرد و لە تەندروستی ئەوانی پرسی كە لە ماوەی پێشوو لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە شەنگال برینداربوون.

ماڵپەڕی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رای گەیاند كە ئەمڕۆ پێنجشەم مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر بانگهێشتنی فەرمی شا عەبدوڵا پادشای ئوردن لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرەو شانشینی ئوردن بەڕێ كەوت.

زیاتر روون كراوەتەوە، لەو سەردانەدا سەرۆك بارزانی لەگەڵ شای ئوردن كۆ دەبێتەوە، هەروەها لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە دەریای مردوو لە ئوردن بەشدار دەبێت.











وشە - رامیار جەواد