ژمارەیەك سەركردەی داعش دەگیرێن

:: PM:06:14:18/05/2017 ‌

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە تایبەتەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا لە دابەزاندنێكی هێزەكانیان بە كۆپتەر لە دەورووبەری شاری ئەلبووكەمالی سووریا لە نزیك سنوورەكانی عێراق، ژمارەیەك سەركردەی داعشیان كوشتووە و گرتووە.

ئەو كردە سەربازییەی هێزە تایبەتەكانی ئەمەریكا كە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەم ئەنجام دراوە، دوای 24 سەعات دێت لە كردەیەكی سەربازی هاوشێوە لە گوندی سەیال لە نزیك شاری ئەلبووكەمالی سنووری، بەپێی كەناڵی "رووسیا ئەلیەوم".

بەپێی راپۆرتەكانی هەواڵ كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە فەرمی دووپاتی نەكردوونەتەوە، لەو كردە سەربازییەی ئەمڕۆ كۆپتەرەكانی هاوپەیمانان هێزیان دابەزاندووە و ژمارەیەك سەركردە و چەكداری داعشیان كوشتووە و ژمارەیەكی تریشیان گرتووە.

چالاكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لەو بارەوە دەڵێن كە لە شەوی 16ی ئەم مانگە لە گوندی سەیال لە نزیك شاری ئەلبوكەمال لە ئەنجامی كردەیەكی هاوشێوەی ئەمڕۆی هاوپەیمانان ژمارەیەك سەركردەی داعش گیراون. 

سەرچاوە: شەفەق نیوز



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل