هیچ خواردنێك نییه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌كاربێت سوودی نه‌بێت، به‌ڵام له كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا ده‌بێت قوتابی ئاگه‌داری خۆی بێت و هه‌ندێك خواردن هه‌یه لێیان دوور بكه‌وێته‌وه و چاودیری هه‌ندێك رێنوێنى بكات به‌و شێوه‌ی خواره‌وه:
1-واباشتر له بری سێ ژه‌می قورس پێنج بۆ شه‌ش ژه‌می سوك بخۆرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی شه‌كر له خوێنت هاوسه‌نگ بكه‌یت و گه‌ده‌شت قوڕس نه‌بێت.
2-له ماوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌دا له شیرینی و شه‌كری ده‌ستكرد دوور بكه‌وه یان كه‌میان بكه‌وه.
3-ده‌بێت له‌م ماوه‌یه‌دا له كاربۆهیدراتیش دوور بكه‌ونه‌وه، به‌ڵام ئه‌و خواردنانه بخۆێت كه پڕۆتیان تێدایه وه‌ك گۆشت و ماسی و مریشك و هێلكه و شیر.
4-ته‌نیا له‌كاتی برسییه‌تی نان بخۆ نه‌ك ئه‌وكاتانه‌ی كه له خوێندن بێزاریت، زۆرینه‌ی قوتابیان هه‌ر كه بێزابوون ده‌ست ده‌كه‌ن به شیرینی و میوه خواردن، ئه‌وه‌ش بزانه كه زۆرخواردن له‌شت قورس ده‌كات و مێشك چالاكی كه‌متر ده‌بێته‌وه.
5-ئه‌وه‌ت له‌بیر بێت كه 85%ی پێكهاته‌ی مێشك ئاوه، بۆیه كافایین كه‌م بكه‌وه و له‌بری ئه‌و ئاو زۆر بخۆوه، چونكه ئاو وا ده‌كات كه مێشك باشتر كار بكات و توانای وه‌بیرهێنانه‌وه ئاسانتر ده‌كات.
6-خواردنه‌وه‌ی گازی و ته‌نانه‌ت شه‌ربه‌تی سروشتیش مه‌خۆوه، چونكه ئه‌مانه پڕن له شه‌كر و وزه‌یه‌كی كاتیت ده‌ده‌نێ.
بێگومان ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه هیچ شتێكى تر نییه كه له‌كاتى تاقیكردنه‌وه‌كاندا بیانخۆیت، به‌ڵكو هه‌ندێك خواردنیش هه‌یه كه له‌و كاتانه‌دا پێویسته، چونكه به‌پێى قسه‌ى پزیشكه‌كان مێشك به‌هێز ده‌كه‌ن.
1-چه‌ره‌زات وه‌ك فستق و بادام و گوێز كه بڕێكی زۆری ترشه‌لۆكی چه‌وریان تێدایه و مێشك زۆر چالاك ده‌كه‌ن.
2-سێ‌و، پلانێكی تۆكمه له‌گه‌ڵ خواردنی یه‌ك سێ‌و ڕۆژانه ئه‌نجامی زۆر باشی ده‌بێت.
3-شكوڵاته‌ی ڕه‌ش، ئه‌م جۆره شكوڵاته هاتوچۆی خوێن بۆ مێشك ئاسانتر ده‌كات و مێشك چالاك ده‌كات.
4-توو و گێلاس و شاتوو و تووتڕك و ترێ، ئه‌مانه هه‌موویان به‌سوودن.