ڤیاگرا بگۆڕن بە شووتی

:: AM:11:35:20/05/2017 ‌

بە پێی لێكۆڵینەوەی زانكۆیەكی ئەمەریكی، ئەو كاریگەرییەی شووتی لەسەر باری حەزی سێكسی هەیەتی، ئەوەندە ڕێژەكەی بەرزە بەسەر ڤیاگرایشدا سەر دەكەوێت.

زانكۆی ئەی ئان ئێمی ئەمەریكی لە تەكساس، لێكۆڵینەوەیەكی ئەنجام داوە و تێیدا دەری خستووە كە پێكهاتەكانی شووتی بە جۆریكن، هەمان كاریگەریی ڤیاگرایان هەیە كە پێك دێت لە مادەگەلی لیكۆبین و ئەلبیتاكارۆتین و ئەلسیترۆللین، یارمەتیی دەدات خوێنی زیاتر بچێتە نێو رژێنەكانی ئەندامانی زاوزێ و نێرینەوە، ئەوەیش حەز و ئارەزوو و توانای سێكسی ئاسایی زیاد دەكات. هاوكات بۆ پرۆستاتی پیاوانیش باشە، ئاستی مادە و یەكە زیندووەكانی ئەندامانی زاوزێی پیاوان و ژنانیش زیاد دەكات، چارەسەری بەشێكی نەخۆشییەكانی وەرزی هاوینەیش دەكات.

لێكۆڵینەوەكە كە رۆژنامەی لیبراسیۆنی فڕەنسی بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژەی بەوە كردووە كە شووتی پارێڤانترە لە ڤیاگرا، چونكە بێ كاریگەری و دەرهاویشتەی لاوەكی، كاریگەریی ئەرێنی هەیە.

هەروەك توێژینەوەیەكی پزیشكی كە لە سایتی ساینس دەیڵی بڵاو كراوەتەوە، دەریخستووە كە شووتی كاریگەریی لەسەر پیاوان دروست دەكات بۆ سەركەوتن بەسەر لاوازی ڕەپبووندا.




وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د