شا سەلمان: ئێران سەرە ڕمی تیرۆری جیهانییە

:: PM:10:38:21/05/2017 ‌

شا سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعوودییە، رایگەیاند كە رژێمی ئێران سەرە ڕمی تیرۆرە لە جیهاندا.

لە لوتكەی ئیسلامی – ئەمەریكی لە ریاز، بە ئامادەبوونی سەرۆك ئەمەریكا دۆناڵد تڕەمپ، شا سەلمان عەبدولعەزیز وتی: رژێمی ئێران، وەك سەرەڕمی تیرۆر لە جیهاندا وایە، لە شۆڕشی خومەینییەوە تا ئەمڕۆ، كە لە 1979 دەسەڵاتی گرتە دەست.
شا سەلمان دەشڵێ: سعوودییە  كاری ئەوە بووە هەموو ئەو رێكخستنە تیرۆریستییانە لە ناو ببات.

هەروەها وتیشی: ناوچەكە نەیدەزانی تیرۆر و توندڕەوی چییە، تا شۆڕشی خومەینی دروست نەبوو.

ئاماژەی بەوەیش كرد، رژێمی ئێران و حزبی حوسییەكان و رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی و ڕێكخراوی قاعیدە، رووی یەك دراون.

تارانیشی بەوە تۆمەتبار كرد، كە نیەتباشی دەوڵەتانی  دراوسێی رەت كردووەتەوە و دەشڵێ كە تاوانكاری دەكەن و دەست لە كاروباری وڵاتانی تر وەردەدەن.

باسی ئەوەیشی كرد، كە رژێمی ئێران، كار لەسەر بڵاوكردنەوەی بیری هۆزگەری دەدات و یارمەتیی چەند گرووپێك بۆ ئەو مەبەستە دەدات.

لە دوماهیدا وتشی: ئیسلام، ئایینی بەزەیی و سۆز و لێبوردن و پێكەوەژیانە و وتی هەمووان ئەوە رەت دەكەنەوە دەوڵەتێك لەسەر بنەمای دینی و هۆزگەری، بەسەر ئەوانی تردا بسەپێنرێت.





وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د