ئەندامێکی جەستەی بە براکەی بەخشی
لەکاتی نەشتەرگەری خۆی گیانی لەدەستدا و براکەی رزگار کرد

:: PM:01:16:23/05/2017 ‌

شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری دهۆک هاوڵاتییەک ئەندامێکی جەستەی بە براکەی دەبەخشێت، بەڵام لەکاتی نەشتەرگەریدا خۆی خۆی گیانی لەدەست دەدات و براکەی لە مردن رزگاری دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەم 23ی ئایار مایۆ، عەبدوللا شکاک کەسی نزیکی ئەو دوو برایە بە "وشە"ی راگەیاند، شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری  دهۆک هاورێکەم کە نیشتەجێی شارەدێی کەڵەکچی سەر بە شارۆکەی شێخانە، بەهۆی وەفاداری بۆ برا نەخۆشەکەی کە توشی رزانی جگەر ببو و پزیشکان پێیان راکەیاند بوو ئەگەر نەشتەرگەریەکی خێرای بۆ نەکرێت گیان لەدەست دەدات، لەبەر ئەوە ئەو بەشێک لە مێلاک "جگەری خۆی دەبەخشێتە براکەی بۆ ئەوەی لە مردن رزگاری بکات.

زیاتر روونی دەکاتەوە، لە کاتی نەشتەرگەریدا لە ژووری نەشتەرگەری گیانی لەدەست دە٤دات و برا نەخۆشەکەی لە مردن رزگار دەکات و ئەو رووداوەیش سەرجەم خەڵکی ناوچەکەی تووشی تاسان کردووە.

شێخان/ نەوزاد هلۆری





وشە - هیدایه‌ت جان