لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا چوار ئەفسەری فەرماندەیی دیجلە بوونە قوربانی

:: PM:05:50:23/05/2017 ‌

ئەمڕۆ لە سنوری شارەدێكانی قەرەتەپە و سەعدیەی سەربە شارۆكەی خانەقین دووبۆمبی چێنراو تەقینەوە و بەو هۆیەوە دوو ئەفسەر گیانیان لەدەستداو دووی تریش بریندار بوون .

عەلی حەیدەر ئەفسەری هەواڵگری لە پۆلیسی دیالە  بە "وشە"ی  راگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنووری نێوان شارەدێی سەعدیە و شارەدێی قەرەتەپەی سەر بە شارۆچكەی خانەقین دووبۆمبی چێنراو بە كاروانی هێزەكانی فەرماندەی ئۆپراسێۆنەكانی دیجلەدا تەقیەوە .

زیاتر روونی دەکاتەوە، بەو هۆیەوە دوو ئەفسەری فەرماندەیی ئۆپرسێۆنەكانی دیجلە گیانیان لەدەستدا و دوو ئەفسەری تریش بە سەختی بریندار بوون، یەكێك لە بریندارەكان ئەفسەری سوپایە لە فرقەی پێنج، لە ئێستەدا دەوروپشتی ناوچەكە گەمارۆدراوە.

گەرمیان / سەبری هۆرینی



وشە - هیدایه‌ت جان