گوتاری هه‌ینی، به‌پێی ئه‌و رێنوێنییانه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بڕیاری له‌سه‌ر داوه، ده‌بێ پێشوه‌خته ناونیشانه‌كه‌ی دیاری بكرێ، به‌م شێوه‌یه‌ش بێت پێشتر مسوڵمانان پێش ئه‌وه‌ی بچن بۆ گوێگرتن له گوتاری هه‌ینی، خۆیان ده‌توانن له ئینته‌رنێت بابه‌ته‌كه بخوێننه‌وه.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان، "گوتاره پێشنیازكراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه"ی مامۆستایانی ئاینی خستووه‌ته ڕوو كه بریتین له سێ ناونیشان و به كوردی و عه‌ره‌بی دایناون، یه‌كێكیان له‌باره‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانه كه چۆن گۆڕانكاری و نوێبوونه‌وه به ئیمانداران ده‌كات، ئه‌وی تر بریتییه له "له وانه گرنگه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان یه‌كڕیزی و ئاشته‌وایییه"، سێیه‌م گوتاریش له‌سه‌ر "په‌یامی ڕه‌مه‌زان بۆ بازرگانان و هاونیشتمانیان" ده‌بێت.
هه‌ریه‌ك له‌و ناونیشانانه كورته‌یه‌كی گوتاره‌كه‌ی تێدایه، ده‌توانی هه‌ر له ماڵپه‌ڕی یه‌كێتیی زانایانی ئیسلامی سوودی لێ بكه‌یت و بیخوێنیته‌وه كه زیاتر بۆ مامۆستایانی ئاینییه تا به‌پێی ئه‌و شێوازه گوتاره‌كه‌یان بده‌ن، به‌ڵام مه‌لا ئیسماعیل نامیق گوتاربێژی یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی شاره‌دێیه‌كی نزیك سلێمانی به "وشه"ی گوت، ئه‌مه هاندانی خه‌ڵكه بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی به گوتاری هه‌ینی نه‌ده‌ن و ڕۆژانی "هه‌ینی" نه‌چنه مزگه‌وته‌وه، چونكه ته‌واوی ئه‌و په‌یامه‌ی مامۆستا باسی ده‌كات، پێشتر لای ئه‌وان ئاشكرایه.
زیار گوتی: بڕیاردان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی گوتاری هه‌ینی كه ئامانج لێی دوورخستنه‌وه‌ی مامۆستایانه له بابه‌تی توندوتیژی، نابێته ڕێگر، پێویست بوو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له جیاتی ئه‌وه، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف مه‌رجه‌كانی بۆ وه‌رگرتنی مامۆستای ئاینی كه گوتار بدات، زیاتر بكات.
له ساڵی پاره‌وه ئه‌نجوومه‌نێك به ناوی "ئه‌نجوومه‌نی باڵای بۆردی كۆنفڕانسی ڕێكخستنی گوتاری ئاینی" له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه دامه‌زرا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا مامۆستایانی ئاینی گوتاری توندوتیژ بڵاو نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌م لیژنه‌یه هاوئاهه‌نگیشی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی كردووه تا له ڕێگه‌ی میدیاكانیشه‌وه ڕێگری بكه‌ن له بڵاوبوونه‌وه‌یان. به‌پێی ئه‌م بڕیاره، هه‌فتانه یان وه‌رزانه له ڕێگه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌وه كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ناونیشانی بابه‌تی گوتاری هه‌ینی بۆ مامۆستایان دیاری ده‌كرێ، ئامانجیش لێی دانانی سنوورێكه بۆ ئه‌و گوتارانه‌ی به ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه توندوتیژیی تێدا بڵاو ده‌كرێته‌وه و هاندانی تێدایه بۆ ڕكوكینه و دژایه‌تیكردنی ئازادییه‌كانی تاكه. ئه‌م لیژنه‌یه له‌گه‌ڵ ستافێكی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێ ده‌هێنن تا له ڕێی ته‌له‌ڤزیۆن، ڕادیۆ، ڕۆژنامه، گۆڤار و وێبسایته‌كانیش ڕێگرییان لێ بكرێ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف لای خۆیه‌وه سزا به‌سه‌ر مامۆستایان و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریش سزا له‌سه‌ر میدیاكان دابنێت.
پێویسته ئه‌وه بگوترێ، ئه‌م ناونیشانانه‌ی یه‌كێتیی زانایان بۆ مامۆستایانی ئاینی دیاری كردووه، پێشنیازه نه‌ك بڕیار، چونكه لیژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته كۆتا قۆناغه‌كانی و ئه‌گه‌ر ده‌ست به كار بكه‌ن، ڕه‌نگه ناونیشانه‌كان هه‌ر له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه دیاری بكرێن نه‌ك یه‌كێتیی زانایان.
گوتاری هه‌ینی، یه‌كێكه له‌و نه‌ریته ئاینییانه‌ی له ئیسلامدا پێڕه‌و ده‌كرێ و ده‌كه‌وێته دوایه‌مین ڕۆژی هه‌فته به‌پێی دابه‌شبوونی ئیسلام بۆ ڕۆژكانی هه‌فته كه له شه‌موو ده‌ست پێ ده‌كات، تێیدا مامۆستای ئاینی به‌ر له نوێژی نیوه‌ڕۆ، ده‌چێته سه‌ر مینبه‌ر تا رێنوێنی و ئامۆژگاریی مسوڵمانان بكات و ئه‌وانیش به‌بێ به‌شداریكردن، ته‌نیا ده‌بێ گوێ بگرن تا گوتاره‌كه ته‌واو ده‌بێ. ئه‌م بنه‌مایه‌ی ئاینی ئیسلام، به‌پێی هه‌ندێ له مه‌زه‌وه‌كان ئه‌ركه (واجبه)، به‌ڵام به‌پێی زۆرینه‌ی مه‌زه‌وه‌كان سوننه‌ته.