كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر پێدانی مۆڵه‌ت به گرووپێكی سه‌ر به ئێران بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك حزبێكی سیاسی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق بكه‌ن له ژێر ناوی "عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق".
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ته‌واوی مه‌رجه یاسایییه‌كانی تێدایه كه بۆ تۆماركردنی هه‌ر حزبێك له كۆمیسیۆن پێویسته، بۆیه ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بڕیاریدا مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی حزب به‌و گرووپه بدات.
عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق یه‌كه‌م گرووپی چه‌كداری سه‌ر به ئێرانه له نێو ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه له گرووپێكی چه‌كدارییه‌وه خۆی بۆ حزبێكی سیاسی گۆڕی و ده‌یه‌وێ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات.
سه‌رچاوه‌كان له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداوه ئاشكرایان كرد، كه عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق، له گفتوگۆدایه تا له لیستی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق نووری مالیكی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تێك به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات.
قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ئاشكرای كرد، كه كار ده‌كه‌ن بۆ به‌شدارییه‌كی كارا له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و به ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵات.
پێدانی مۆڵه‌ت به گرووپێكی سه‌ر به ئێران له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراقه‌وه له كاتێكدایه زۆرێك له سیاسییه‌كان و فراكسیۆنه‌كان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن ده‌كه‌ن، به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كردن له هه‌ڵبژاردن و به هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی وڵات.
چاودێران هۆشداری ده‌ده‌ن له به‌شداری میلیشیا چه‌كداره‌كان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ترسی گه‌وره هه‌یه كه به‌هۆی به‌شداری میلیشیاكان عێراق تووشی جه‌نگێكی ناوخۆیی بێ، چونكه ئه‌و میلیشیانه ده‌یان تاوان و كۆمه‌ڵكوژییان ئه‌نجام داوه و بێباكن له هه‌ر كرده‌یه‌ك له پرۆسه‌ی سیاسیش‌دا ئه‌نجامی بده‌ن.
جاسم كه‌رخی شرۆڤه‌كاری سیاسی له به‌غدا ڕاگه‌یاند، دامه‌زراندنی حزبی میلیشیا ده‌ركه‌وتنێكی ڕوونه كه ئێران ده‌یه‌وێ ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردن بكات، ئێسته عێراق له دۆزینه‌وه‌ی پێناسی خۆیدایه دوای قۆناغی له‌ناوبردنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، ئه‌گه‌ر میلیشیاكان به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بن، ئه‌وا شه‌ڕ و توندوتیژی و مه‌رگ به‌رده‌وامی ده‌بێت.
مونته‌سه‌ر جبووری شاره‌زای یاسایی له‌وباره‌وه گوتی، پێدانی مۆڵه‌ت به حزبی میلیشیایی به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه، له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێ و ئه‌وان فه‌رمان له ئێران و ڕابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران وه‌رده‌گرن، بۆیه كه‌س ناوێرێ ڕێگریان لێ بكات له به‌شداریان له هه‌ڵبژاردن و پێدانی مۆڵه‌تی حزب.