كۆلیژی پۆلیسی هه‌ولێر دوایین واده بۆ ده‌رچوانی پۆلى 12ی ئاماده‌یی له هه‌ردوو به‌شی زانستی و وێژه‌یی دیارى ده‌كات و داوایان لێ ده‌كات سه‌ردانى كۆلیژه‌كه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌م 25ى ئایار/ مایۆ، كۆلیژى پۆلیسى هه‌ولێر ئاگه‌دارییه‌كى بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، ئاگه‌داری ئه‌و قووتابیانه ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ خوێندن له كۆلیژى پۆلیس داواكارییان پێشكه‌ش كردبوو كه ده‌رچووی ئاماده‌یین به هه‌ردوو به‌شی زانستی و وێژه‌یی و تا ئێسته پێوه‌ندیان پێوه نه‌كراوه یا نامه‌یان بۆ نه هاتووه له لایه‌ن كۆلیژی پۆلیسی هه‌ولێره‌وه با په‌یوه‌ندی به كۆلیژه‌كه‌وه بكه‌ن.
كۆلیژى پۆلیس له ئاگه‌دارییه‌كه‌دا ئاماژه‌ى داوه ئه‌وانه پێشكه‌شى كۆلیژه‌كه‌یان كردووه بۆ خوێندن و ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدایه پێویسته له واده‌ى دیارى كرا‌و پێوه‌ندى بكه‌ن.
ده‌رچووی ئاماده‌یی به هه‌ردوو به‌شی زانستی و وێژه‌یی ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی نمره‌یان له نێوان 100تاكو 80 یه سه‌ردانی كۆلیژی پۆلیسی هه‌ولێر بكه‌ن له رێكه‌وتی 28-5-2017
ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی نمره‌یان له نێوان 79 تاكو 75 یه سه‌ردانی كۆلیژی پۆلیسی هه‌ولێر بكه‌ن له رێكه‌وتی 29 -30-5-2017.
ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی نمره‌یان له نێوان 74تاكو 70 یه سه‌ردانی كۆلیژی پۆلیسی هه‌ولێر بكه‌ن له رێكه‌وتی 31-5-2017 تاكو رێكه‌وتی 1-6-2017.
ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی نمره‌یان له نێوان 69تاكو 65 یه سه‌ردانی كۆلیژی پۆلیسی هه‌ولێر بكه‌ن له‌و رێكه‌وتانه‌ی 4-5-6/6/2017.
ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی نمره‌یان له نێوان 64 تاكو 60 یه سه‌ردانی كۆلیژی پۆلیسی هه‌ولێر بكه‌ن له‌و رێكه‌وتانه‌ی 7-8-11/6/2017.