وه‌زاره‌تی ناوخۆیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری پێدانی چوار هه‌لیكۆپته‌ری بۆ شاری دهۆك خسته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه و ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه دهۆك و بۆ خزمه‌تگوزاری به‌رگری شارستانی و هاتوچۆ و ته‌ندروستی به‌كارده‌هێنرێن.
بێوار عه‌زیز به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌رگری شارستانی دهۆك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی پارێزگای دهۆك، وه‌زاره‌تی ناوخۆیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوار فڕۆكه‌ی هه‌لیكۆپته‌ری ڕه‌وانه‌ی شاری دهۆك كردووه، تا له ڕووی به‌رگری شارستانی و هاتوچۆ و گواستنه‌وه‌ی برینداران له‌كاتی حاڵه‌تی نه‌خوازراو سوودیان لێ وه‌ربگیرێت.
هه‌روه‌ها گوتی، به‌ر له‌وه‌ی كۆپته‌ره‌كان بگه‌یه‌نرێنه دهۆك له ماوه‌ی ڕابردوو ستافێكی تایبه‌ت خولی فێركردنیان بۆ كرایه‌وه و ئێسته ئه‌وان له هه‌موو ڕووێكه‌وه توانای كۆنتڕۆڵكردنی هه‌لیكۆپته‌ره‌كانیان هه‌یه و ده‌توانن له هه‌ر حاڵه‌تێك كه پێویست بكات، سوود له‌و هه‌لیكۆپته‌رانه وه‌ربگیرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له دهۆك فێستڤاڵێكی گه‌وره به به‌شداری داووده‌زگه‌كان و به‌رپرسانی شار و شارۆكه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ئه‌نجام ده‌درێ، بڕیاره هه‌ر له‌و فێستیڤاڵه‌ش ئه‌و چوار هه‌لیكۆپته‌ره نمایشێك ئه‌نجام بده‌ن.
دهۆك/نه‌وزاد هلۆری.