به‌هۆى رووداوێكى هاتوچۆ له سنوورى شارۆكه‌ى زاخۆ نۆ كه‌س بوونه قوربانى و به‌شێك له قوربانییه‌كانیش برینه‌كانیان سه‌خته.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ى ئایار/ مایۆ، ئازاد ته‌ها به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رێتى گشتی هاتوچۆی دهۆك به"وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان شارۆكه‌ی زاخۆ و شاری دهۆك نۆ كه‌س بوونه قوربانی و دوو كه‌س له‌وانه گیانیان له‌ده‌ست دا و ئه‌وانه‌ى تریش برینه‌كانیان سه‌خته.
زیاتر گوتى، رووداوه‌كه له نێوان دوو ئوتومبێلى جوری ئوپل و تویوتا بووه و هۆكاری رووداوه‌كه‌ش بۆ تیژڕه‌وى ئۆتۆمبێله‌كان گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ربارى پابه‌ند نه‌بوونى شۆفێران به رێنماییه‌كانى هاتوچۆ.
به پێی داتاكانی به‌رێوه‌به‌رێتى گشتی هاتوچۆی دهۆك له مساڵدا ٩٨٠ كه‌س به هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆ بوونه‌ته قوربانی و ٨٣ كه‌س له‌وانه گیانیان له ده‌ستداوه.
دهۆك / نه‌وزاد هلۆری