ئەمانە لەسەر خورما بزانی بۆت دەردەکەوێ بۆچی ڕۆژووی پێ دەشکێنی

:: PM:10:47:26/05/2017 ‌

سوودەكانی خورما بۆ تەندروستی مرۆڤ، لەلایەن پسپۆڕانەوە بە گرنگی و كاریگەر باس دەكرێ و ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە شەكری خورما لە هیچ شەكرێكی تر ناچێ.

بەپێی توێژینەوەكان، ئەمانە بەشێكن لە سوودەكانی خورما:
 
-پڕیەتی لە شەكری سروشتی و راستەوخۆ و زۆر بە خێرایی دەچنە سەر جگەر و بە پەلە وزەی پێ دەداتەوە، بە شێوەیەك كە هیچ خواردنێكی تر لە دنیا، هێندە خێرا ناتوانێ وزە بدات بە جگەر.

-دوای چەند سەعات خۆگرتنەوە لە خواردن و خواردنەوە، ئەگەر راستەوخۆ دەست بكەی بە خواردن، ئەوا گەدە تووشی ئازار دەكات، بەڵام ئەگەر لە پێشدا چەند دەنكێك خورما بخۆیت، پاشان ئاو، ئینجا كەمێ پشوو بە گەدەت بدەی، پێش ئەوەی دەست بە نانخواردن بكەیت، ئەوا هەم وزەی تەواو بە لاشەت دەدات و هەم گەدەشت تووشی ئازار نابێت.

-خورما پڕیەتی لە ڤیتامینەكانی A و B6، پۆتاسیۆم، خوێی سروشتی، ئاسن، ماگنیزیۆم، جۆرەها شەكری سروشتی. خواردنی یەك دەنك خورما هێزێكی زۆر بە لاشە دەبەخشێ، ئەمە جگە لەوەی وای لێ دەكات بەردەوام بەرگەی رۆژوو بگریت.
  
-ریشاڵەكانی ناو خورما، لە قەبزی دەتپارێزێ، رۆژووان بەهۆی ئەو هەموو خواردن و پرۆتینە گرانانەی دەیخوات بەسەریەكەوە، ئاسایی تووشی قەبزی دەبێ، بەڵام بە خواردنی خورما ئەو گرفتەت ناهێڵێ.

-هەموو ئێوارەیەك، چەند دەنكێك خورما و 5 دەنك چوالە، بە هەمان شێوەش لە پارشێودا ئەوە دووبارە بكەرەوە، تووشی هیچ ئازارێكی ئێسك نابیت.


وشە - تایبه‌ت