وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خشته‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى 12ى ئاماده‌یى و نۆى بنه‌ڕه‌تى له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ى ئایار/ مایۆ، سامان سیوه‌یلى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى 12ى ئاماده‌یى له 15ى حوزه‌یران ده‌ست پێ ده‌كات و یه‌كه‌م وانه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانیش بۆ به‌شى زانستى زینده‌وه‌رزانى و بۆ به‌شى وێژه‌ى وانه‌ى مێژوو ده‌بێت.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، خشته‌كه سه‌ره‌تاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه و تاقیكردنه‌وه‌كانیش كاتژمێر 8:30ى به‌یانى ده‌ست پێ ده‌كات.
هاوكات خشته‌یه‌كى تر تایبه‌ت دانراوه بۆ قوتابیانى ئیزیدى و مه‌سیحییه‌كان و كۆتاى رۆژى تاقیكردنه‌وه‌كانیش 16ى ته‌ممووز ده‌بێت.
خشته‌ى تاقیكردنه‌وه‌كان به‌م شێوه‌یه: