ئه‌وانه‌ی به‌ڕۆژوو ده‌بن، زیاتر تووشی برسیبوون ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات شه‌كری خوێن دابه‌زێت، به‌ڵام ئایا ئه‌م دابه‌زینی شه‌كره، هیچ زیانێك به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێ؟
دابه‌زینی ئاستی شه‌كری خوێن كه ده‌گاته 45 ملگم یان كه‌متر، له‌هه‌ر دێسلیترێكی خوێندا، نیشانه‌كان له له‌شدا ده‌رده‌كه‌ون به‌شێوه‌ی هێڵنج، ڕه‌نگ زه‌ردبوون، هه‌ستكردن به‌په‌ستی و ناڕه‌حه‌تی، دڵه‌كوتێ، ئاره‌قكردنه‌وه، ده‌ست له‌رزین.
خانه‌كانی مێشك بۆ ڕاپه‌ڕاندنی فرمانه‌كانیان به پله‌ی یه‌كه‌م پشت به‌گازی ئۆكسجین و شه‌كری گلوكۆز ده‌به‌ستن، دابه‌زینی گلوكۆزی خوێن، ده‌بێته ئه‌گه‌ری برسیبوونی خانه‌كانی مێشك كه چه‌ندان نیشانه په‌یدا ده‌كات وه‌ك، سه‌رئێشه، شێوان، تووڕه‌بوون.
پێویسته چی بكرێت؟ له‌كاتی تێبینیكردنی ئه‌م نیشانانه‌دا خۆراكێكی شیرینی وه‌ك خورما یان شه‌ربه‌تی میوه‌یه‌كی سروشتیی شیرین یان مڕه‌با به ماوه‌یه‌كی كه‌م، ئاستی شه‌كری خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه و نیشانه‌كان كه‌م ده‌بنه‌وه، پاشان ئه‌گه‌ر نیشانه‌كان دووباره سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه، ئه‌وا پێویست ده‌كات كه دووباره خۆراكێكی شیرینی ته‌ندروستییانه بخورێت.
جگه له برسیبوون هۆكاره‌كانی تری دابه‌زینی شه‌كری خوێن بریتین له: به‌كارهێنانی ئینسولین، نه‌خۆشیی جگه‌ر، لابردنی گه‌ده به‌نه‌شته‌رگه‌ری، حاڵه‌ته‌كانی پێش سه‌رهه‌ڵدانی نه‌حۆشی شه‌كره. بۆ خۆپاراستن له دابه‌زینێكی سه‌ختی ئاستی شه‌كری خوێن به‌تایبه‌تی له تووشبووان به‌نه‌خۆشیی شه‌كره، پێویسته كه له ژه‌مه‌كانی خۆراكدا كاربۆهیدراته ئاڵۆزه‌كان وه‌ك نان و نیشاسته و دانه‌وێڵه زیاتر له كابۆهیدراته ساده‌كان واته شه‌كره‌كان بخورێن.