پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا براوەی خەڵاتی ساخارۆڤی ئەمساڵی بۆ ئازادی بیر و بۆچوون بە دوو كچی ئێزدی بەخشی.
هەموو ساڵێك لێژنە جیا جیاكانی پەرلەمانی ئەوروپا كاریگەرترین كەسایەتییەكان لەسەر ئاستی دنیا كە بەرگری لە مافەكانی مرۆڤ كۆ دەكەنەوە و پێشكەشی سەرۆكی پەرلەمانی وڵاتەكەی دەكەن تا خەڵاتی ساخارۆڤ بە یەكێكیان بدرێت.
خەڵاتی ساخارۆڤ بەناوی زانایەكی ئەتۆمی سۆڤیەت كراوە كە ناوی ئاندریە ساخارۆڤ بووە و لە ساڵی 1989 كۆچی دوایی كردووە و هەموو تەمەنی بۆ بەرگری كردن لە مافەكانی مرۆڤ تێكۆشاوە.
بەگوێرەی زانیاری میدیاكانی ئەوروپا، دوو كچە كوردی ئێزدی بۆ ئەمساڵ خەڵاتی ساخارۆڤیان پێ دراوە، كە بریتین لە نادیە موراد باسی تەها و لەمیا حەجی بەشار.
ئەو كچە كوردە ئێزدییە لەلایەن گرووپی سۆسیالیستەكانی ئەوروپا كە دووەم گەورەترین فراكسیۆنی نێو پەرلەمانی ئەوروپان پێشنیازكران و فراكسیۆنی لیبرال و دیموكراتەكانیش پشتیوانیان كرد.
نادیە و لەمیا بە ئازادی خۆیان توانیان لە دەست تیرۆریستانی داعش ڕا بكەن و ژان و ئازاری كوردانی ئێزدی بە دنیا بگەیەنن و تێبكۆشن بۆ نەهێشتنی ئەو زوڵمەی داعش لە ئێزدییەكانی دەكات.
ئەندریە ساخارۆڤ زانایەكی ئەتۆمی یەكێتی سۆڤیەت بووە لە 21 ئایار/مایۆی 1921 لە مۆسكۆ لەدایكبووە و لە 14 كانوونی یەكەم/دیسێمبەری 1989 كۆچی دوایی كردووە، لە ساڵی 1975 خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەرگرتووە، بەهۆی بەرگری كردنی لە مافەكانی مرۆڤ و قوربانیانی سیاسەتەكانی سۆڤیەت، لە ساڵی 1979 خراوەتە ژێر مانەوەی بە زۆرەمڵێ و بە وردی لە ژێر چاودێری دەزگەی هەواڵگری سۆڤیەت بووە، بەهۆی ئەوەی ڕەخنەی توندی لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی گرتووە لە بەرامبەر پێشێل كردنی مافەكانی مرۆڤ.
به‌های خه‌ڵاتی ساخارۆڤ 50 هه‌زار یۆرۆیه، بۆیه‌كه‌مجار خه‌ڵاته به نیسلۆن ماندێلای رابه‌ڕی ره‌شپێسته‌كانی ئه‌فریقای باشوور دراوه، كۆفی ئه‌نان سكرتێری پێشووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له‌یلا زانا سیاسه‌تكاری ناوداری كورد و مه‌لالا یوس زای كچه چالاكی ئه‌فغانی ئه‌و خه‌ڵاته‌یان پێ دراوه له‌گه‌ڵ ده‌یان كه‌سی تر، خه‌ڵاته‌كه له ساڵی 1988ه‌وه ساڵانه به به‌رده‌وامی به‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه گرنگه‌كان كه به‌رگریكاری سه‌رسه‌ختی مافی مرۆڤ بوونه دابه‌ش ده‌كرێت.
سەرچاوە/سكای نیوز.