دەست بەسەر دوو تۆن گۆشتی ماوە بەسەرچوودا گیرا

:: PM:01:52:27/10/2016 ‌

لە ڕێگەی پۆلیسی ڕێككاری و تەندروستی و چاودێری بازرگانی لە كۆگەیەكی شاری هەولێر، دەست بەسەر دوو تۆن گۆشتی ماوە بەسەرچوودا گیرا.

بەپێی ئەو ڕاگەیەنراوەی پۆلیسی هەولێر لە پەیجی فەرمی خۆیدا بڵاوی كردووەتەوە: لە ڕۆژی سێشەم 25ی تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەر، لیژنەی پشكنین و چاودێری بازار كە پێك هاتبوون لە (پۆلیسی ڕێككاری و تەندروستی و چاودێری بازرگانی و بە هاوكاری ئاسایشی هەولێر هۆبەی ئابووری) بە سەرپەرشتی قایمقامی ناوەندی هەولێر، سەردانی چەند كۆگەیەكی ساردكەرەوە كرا و توانرا لە یەكێك لە كۆگەكاندا دەست بەسەر دوو تۆن گۆشتی ماوە بەسەرچوودا بگیرێت.

ئەو لیژنەیە كە بەسەرپەرشتی قایمقامی هەولێر دەستیان كرد بە گەڕان و لێكۆڵینەوە لە چەند كۆگەیەكی ساردكەرەوە، توانییان دەست بگرن بەسەر دوو تۆن گۆشتی سووری و پارگوایی ماوەبەسەرچوو و ڕەوانەی زبڵخانەی كانی قرژاڵە كرا و سووتێنران.

دواتر لەلایەن پۆلیسی ڕێككاری و تەندروستی و چاودێری بازرگانییەوە رێككاری یاسایی بەرامبەر كۆگەكە و خاوەن ساردكەرەوەكە گیرایە بەر.














وشە - موحسین شابان