ناتۆ هێز دەباتە سنوورەکانی رووسیا

:: PM:08:54:27/10/2016 ‌




وەزرەتی بەرگری ئەڵمانیا، ئەمڕۆ پێنجشەمم، جەختی کردەوە، نوێنەرایەتی وڵاتەکەی لە کەتیبەی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی(ناتۆ) فرەڕەگەز، لە لیتوانیا (لیۆبارد
2) تەنها سەرباز نیە.

ئاژانسی هەواڵی تاسی رووسی بڵاوی کردەوە، لە زاری گووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا، تۆماس فریۆ، دەڵێت، لە راستیدا بڕیاری ناردنی تانک بۆ ئەوێ، ناتوانین ژمارەکەی دیاریبکەین، پێویستیە سەربازیەکانمان بەپێی پێیویست زیاد دەکەین.

فریۆ گووتی، ئەو تانکانە لە مانۆڕێکی سەربازیدا بەکار دەهێنین لەگەڵ هەندێک گرنگی تر.

راشیگەیاند، ئامانجی سەرەکیمان لە خۆ دەرخستنە.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، ئۆرسۆلا فۆن دێر لیین، گووتی، ووڵاتەکەی هێزەکانی فروان دەکات بە ناردنی 400-600 سەرباز بۆ لیتوانیا، ئاماژەی کرد بە ژمارەی گشتی کتیبەکە لە ئەو دەوڵەتە کە نزیکەی یەک هەزار کەس دەبێت.

لەلایەکی ترەوە، هەر ئەمڕۆ، بەریتانیا بڕیاریدا، 800 سەرباز بە تانک و پێداویستی سەربازیەوە رەوانەی سنورەکانی رووسیا بکات.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکاش، ئەمڕۆ، پێنجشەمم، بڵاوی کردەوە، هێزێکی سەربازی لە ژێر چوارچێوەی ناتۆ رەوانەی سنووری رووسیا دەکات.

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە، هێزەکانیان لە 900 سەرباز و تانک و پێداویستی سەربازی خۆی دەبێنێتەوە.

هێزەکانی بەریتانیا و ئەمەریکا لە چوارچیوەی پلانێکدایە لە ماوەی چوار مانگدا لە ساڵی 2017 لە شوێنەکانی خۆیان جێگیر دەکرێن.

ئەمە لەکاتێکدایە، رووسیا ماوەیەکی درێژە هێزەکانی لەسەر سنوری ئەوروپا، سنوری هێزەکانی ناتۆ چڕ دەکاتەوە، کەشتی سەربازی بە موشەکی مەودا درێژ لە دەریای بەڵتیک جێگیر دەکات.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د