به‌ڤیدیۆ.. گه‌نجێك له‌ هه‌ولێر به‌م شێوه‌یه‌ دزی ده‌كات

:: AM:11:50:10/06/2017 ‌
له ماركێتێكی شاری هەولێر كه دەكەوێته بەرامبەر زانكۆی جیهان، له گرتەی ڤیدیۆیی كامێرای چاودێری دەردەكەوێ گەنجێك مۆبایل و كەلوپەلی گرانبەهای ناو ماركێتەكه دەدزێ.

دزییەكه دوێنێ هەینی نۆی حوزه‌یران/یۆنیو، لهناو ماركێتەكه روویداوه و هێزەكانی پۆلیس ئاگەدار كراونەتەوه و ئێسته بەدوای دزەكەدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی تا بیدۆزنەوه و بیدەنە دەست یاسا.

ئەو رووداوانە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا روو دەدات و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گرتەی دزیکردنەکان کە بە کامێرای چاودێری تپمار دەکرێن بڵاو دەبێتەوە.




وشە - موحسین شابان