حوسیەکان موشەکێکی بالیستی ئاراستەی "مەکە" دەکەن

:: AM:12:35:28/10/2016 ‌

یەکەی بەرگری هاوپەیمانی عەرەبی رووبەڕووی موشەكێکی بالیستی بووەوە لە دووری 65 کیلۆمەتر لە مەکەی مووکەڕەمەوە لەلایەن حووسیەکانەوە ئاراستەکرابوو.

هاوپەیمانیەکە بڵاویکردەوە، مووشەکەکەیان تێکشکاندووە، بە ئاراستەی مەکەی مووکەڕەمەدا رۆیشتووە بێ ئەوەی زیانی هەبێت.

لە درێژەدا دەڵێت، فڕۆکەکانیان ئەو شوێنانەیان بۆردمان کردووە کە مووشەکەکەی لێوە ئاراستە کراوە و خاپوریان کردووە.





وشە - ڕێبین محه‌مه‌د