لوولەی گازی ئێران-تورکیا تەقێندرایەوە

:: AM:10:51:28/10/2016 ‌
شەوی رابردوو هێڵی لوولەی گازی ئێران بەرەو تورکیا  لە دیوی باکووری کوردستان تەقێندرایەوە. شوێنی تەقینەوەکە ١٢ کیلۆمەتر لە دەروازەی بازرگانیی نێودەوڵەتی بازرگان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دوورە.

مەجید ئاقابابایی بەڕێوەبەری گشتی مەرزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ئێران، ئەوەی پشتراست کردووەتەوە و باسی لەوەش کردووە دوای ئەو تەقینەوەیە هەناردەکردنی گازی ئێران بەرەو تورکیا وەستێنراوە.

ماڵپەڕی تەسنیمی سەرب بە وەزارەتی نەوتی ئێران بێ ئەوەی راستەوخۆ ئاماژە بە ناوی هێچ گرووپ یان لایەنێکی سیاسی بکات گوتی ئەو گرووپانەی ئێستە لە دژی تورکیا لەجەنگ دان هۆکاری تەقینەوەکەن.

پێویستە بگوترێت ماوەی ساڵێکە شەڕێکی قورس لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا دەستی پێکردووە.

پێشتر چەندین جار پەکەکە لوولەی گازی ئێران بەرەو تورکیا تەقاندۆتەوە، هیشتا بە فەرمی هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی ئەو تەقینەوەیەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

سەرچاوە: رادیوفردا


وشە - سلێمان تاشان