ژنێكی كورد دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ماوه‌ی پێنج ساڵ جێده‌هێڵرێت، به ته‌نیا دایك و باوكایه‌تیش بۆ دوو منداڵه‌كه‌ی ده‌كات، دواتر له لایه‌ن ماڵی خه‌سوویه‌وه هه‌راسان ده‌كرێت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی منداڵه‌كانی لیده‌كرێت، بۆیه بڕیار ده‌دات له‌گه‌ڵ براكه‌یدا بڕواته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دوای ئه‌وه‌ی ده‌گاته وڵاتی به‌ریتانیا ئێستا له لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه كه كه له‌هه‌مان وڵاته هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له خۆی منداڵه‌كانی ده‌كرێت.
ئاڵا ژنێكی ٣٧ ساڵه له دایك بووی شارۆكه‌ى رانیه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ به‌ژداردا ده‌كات و ده‌بن به خاوه‌نی دوو منداڵ، به‌ژدار به هۆی كێشه‌یه‌كی ماڵی باوكیه‌وه كه دووژمنداریان بۆ دروست ده‌كات ناچار ده‌بێت بڕواته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به ئاڵا و منداڵه‌كانی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیدا هه‌وڵی بردنی ئه‌وانیش ده‌دات، به‌ڵام ده‌گاته جێی و خێزانه‌كه‌ی فه‌رامۆش ده‌كات.
ئاڵا ئێسته له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته و له وڵاتی بریتانیاوه، له ڕێگه‌ی پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنیه‌وه كێشه‌كه‌ی خۆی بۆ "وشه" باسكرد و ده‌ڵێت، كاتێك به‌ژدار من ومنداله‌كانی جێهێشت، بارودۆخمان له‌و په‌ڕی خراپیدابوو، من جگه له‌ده‌وامی حكوومی كاری ئێوارانیشم ده‌كرد تا منداڵه‌كانم له هیچیان كه‌م نه‌بێ، مانگێك شه‌و ڕۆژم به گریان تێپه‌ڕاند تا به‌ژدار گه‌یشته جێێ و دڵنیابووم له باشی و سه‌لامه‌تی، به‌ڵام دوای گه‌یشتنی ئیتر من له كوردستان هه‌ر ڕۆژه و ده‌ردێكم ده‌چه‌شت وئه‌ویش لێره هه‌ر ڕۆژه و له‌گه‌ڵ كه‌سێك ڕای ده‌بواردوو وێنه‌و ڤیدۆكانیشی بۆمن ده‌نارد پێێ ده‌گوتم تۆ ئه‌گه‌ر ژن بیت منداڵه‌كانم ده‌ده‌ی به‌ماڵی باوكم و داوای ته‌ڵاق ده‌كه‌ی.
به‌ژدار هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه ئاڵا خۆی داوای ته‌ڵاق بكات بۆی منداڵه‌كان بداته‌وه به ماڵی باوكی به‌ژدار، ئاڵاش هه‌موو قووربانییه‌كی داوه و قورسترین سه‌ختییه‌كانی قبوڵكردووه بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی به ئاسوده‌ی بژیت و به په‌روه‌رده‌یه‌كی باش په‌روه‌رده‌یان بكات.
ئاڵا كه ئێسته به چه‌ندین هه‌زار كیلۆمه‌تر له ماڵی خه‌زورانی دووره، به‌ڵام به ترسه‌وه ئاواباسی ئه‌و كێشانه ده‌كات كه بۆیان دروستكردوه "هه‌ر ئه‌وه‌نده كه‌م نه‌بوو كه مێرده‌كه‌م له‌به‌ر كێشه‌ی ئه‌وان ئێمه‌ی جێهێشتبوو، خۆشیان زۆربه‌ی شه‌وان وه‌ك چه‌ته به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌میاندادا و ده‌یانگوت ئه‌م شه‌و ته‌نیای یان میوانی تایبه‌تت هه‌یه؟ هه‌رجاره و بیانویه‌كیان پێده‌گرتم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌سره‌فێكی خۆم و منداڵكانیان نه‌ده‌كردم سوكایه‌تی زۆریان پێده‌كردم".
"دوایین جار خه‌زوورم گوتی ته‌ڵاق له به‌ژدار وه‌ربگرو و شوو به برا بچوكه‌كه‌ی بكه‌وه با بێ مێرد نه‌بی و چیكه ئابڕوشمان نه‌چێ و خه‌ڵك باسمان نه‌كات، دوای ئه‌و قسانه كه به‌ژداریش رازی بوو چاوه‌ڕوانی بڕیاری منیان ده‌كرد، بۆیه به برا گه‌وره‌كه‌مم گوت به دزی هه‌مووانه‌وه پلانی ڕۆشتنمان دانا" ئاڵا واده‌ڵێت.
زیاتر گوتى، خه‌یاڵى ئه‌وه‌م هه‌بوو كه بگه‌م به به‌ریتانیا به‌ژدار باشتر ده‌بێت و دێته لای من و منداڵه‌كانی، بۆیه به‌هه‌ر زه‌حمه‌تییه‌ك بێت هه‌موو شتێكم فرۆشت و هاتمه ئێره، به‌ڵام لێره‌ش توشی خراپتر بووم.
دوای ئه‌وه‌ی ئاڵا و منداڵه‌كانی و براكه‌ی ده‌گه‌نه به‌ریتانیا، دوای چه‌ند مانگێك ئیقامه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام به‌ژدار نه هیچ هه‌واڵێكیان ده‌پرسێت و نه ده‌چێت بۆلایان، ئاڵا دووپاتى ده‌كاته‌وه كه چه‌ندین جار پێوه‌ندی پێوه‌كردوه و وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه، دواین جار له لایه‌ن هاوڕێیه‌كیه‌وه هه‌واڵێ ئه‌وه‌ی پێگه‌شتووه كه له‌گه‌ڵ ژنێكی ئه‌ڵمانیدا كه چه‌ندین مانگه به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین سه‌فه‌ریان كردووه.
ئاڵا ده‌ڵێت، دوای زانینی ئه‌و هه‌واڵه ئیدی بڕیارمدا له‌گه‌ڵ براكه‌م و منداله‌كانم ده‌ست به ژیانێكی نوێ بكه‌م دوور له هه‌موو كه‌س و هه‌موو كێشه‌یه‌ك، ماوه‌ی ساڵێك بێ كێشه ژیام، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌ژدار هاتۆته‌وه و ده‌ڵێت" یان منداڵه‌كان ده‌ده‌یه‌وه به من یان من خۆت و منداله‌كانیشت ده‌كوژم، من ده‌زانم كه به‌ژدار كه‌سێكی چه‌ند ترسناكه له و كاره و له سزاكه‌شی ناترسێت".
ئاڵا له كۆتایدا به هه‌ناسه‌یه‌كى قووڵه‌وه گوتى، به‌ژدار كوڕی پیاوێكه كه ده‌یویست ژنه‌كه‌ی لێ بستێنێ و بیدات به‌كوڕێكی تر‌ى ئیتر چۆن كوڕه‌كه‌ی ناتوانێت كارێكی ئاوا بكات.
ئیڤان عه‌بدوالرحمان