كاریگه‌رى خه‌ونى خۆش چیه؟
پسپۆڕێكى نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان راى گه‌یاند، خه‌ونی خۆش هۆكارێكه بۆ دڵخۆشی مرۆڤ ، واته كاتێ خه‌ونێكی خۆش ده‌بینێت له ناخه‌وه هه‌ست به خۆشی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌م 15ى حوزه‌یران، د,سامان شه‌ریف پسپۆڕى نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان به"وشه"ى راگه‌یاند، به گوێره‌ی راپرسیه‌ك ده‌ركه‌وتووه كه 78%ى خه‌ڵك كاتێ نوستوون و له خه‌ونێكی خۆش به‌خه‌به‌ر دێن، ڕاسته‌وخۆ هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه بخه‌ونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونه خۆشه‌كه‌یان ته‌واو بكه‌ن.
زیاتر گوتى، له رووی ده‌روونیه‌وه خه‌ونی خۆش هۆكارێكه بۆ دڵخۆشی مرۆڤ ، واته كاتێ خه‌ونێكی خۆش ده‌بینێت له ناخه‌وه هه‌ست به خۆشی ده‌كات هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له واقیعدا توشی ئه‌و دڵخۆشیه بوبێت و حاڵه‌تێكى ده‌روونى بۆ دروست ده‌كات.
ئه‌و پسپۆره ده‌روونییه گوتى، ئه‌و دڵخۆشییه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ نووستن و خه‌ونه‌كه‌ی ته‌واو بكات.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم