تاتۆیەك بۆ چاودێری ئاستی شەكر لە خوێندا

:: AM:11:06:18/06/2017 ‌

زانایانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، حوبرێكی تاتۆیان دروست كردووە كە بەشێوەیەكی زۆر جیاواز لەگەڵ بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی ئاستی شەكر لە خوێن، ڕەنگی تاتۆكە دەگۆڕێ و مرۆڤ لە ئاستی شەكر لە نێو خوێنیدا ئاگەدار دەكاتەوە.

زانایان توانییان پەرە بە پڕۆژەی "Dermal Abyss" لە پەیمانگەی ماساتشوستسی ئەمەریكا بۆ تەكنەلۆجیا بدەن كە بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆلێژی پزیشكی زانكۆی هارڤاردی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، بە ئامانجی دۆزینەوەی ڕێگەیەكی زۆر ئاسان و گونجاو بۆ چاودێریكردنی ڕێژەی شەكر لە خوێن و یارمەتیدانی تووشبووانی نەخۆشیی شەكرە.

لە كۆتای گەڕان و توێژینەوەكانیاندا، ئەوان توانییان تاتۆیەك دابهێنن كە مرۆڤ لە ئاستی شەكری نێو خوێنی ئاگەدار دەكاتەوە، بەهۆی ئەوەی ئەو مادەیەكی تاتۆیەكەی پێ ئەنجام دەدرێ، لەگەڵ گلۆكۆز و سۆدیۆم و پێكهاتە كیمیایییەكانی ناو خوێن كارلێك دەكات، هەركات ڕێژەی ئەو پێكهاتانە لە خوێن زۆر بێ، ئەوا ڕەنگی تاتۆكە دەگۆڕێت.

ئەوان دەڵێن، ئەو تاتۆیە لە گۆڕانكارییەكانی نێو جەستەی مرۆڤ ئاگەدارمان دەكاتەوە و كاردانەوەی دەبێ، ئەویش لە ڕێی گۆڕانی ڕەنگەكەیەوە دەبێ، بۆیە تاتۆكە هاوشێوەی ئامێرێكی ئاگەداركەرەوەیە.

لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە زانایان بڵاویان كردووەتەوە و بۆ یەكەم جار تاتۆكەیان لەسەر پێستی بەرازێكی مردوو تاقی كردووەتەوە، تێیدا بە ڕوونی چۆنیەتیی گۆڕانی ڕەنگی تاتۆكە دەردەكەوێ لەكاتی گۆڕانكاری لە پێكهاتە كیمیایییەكانی پێستی بەرازە مردووەكە.

كاتیا فیگا، وشین لیو، فیرج كان، نیك باری، توێژەرانی پەیمانگەی ماساتشوستس بۆ تەكنەلۆجیا كە سەرپەرشتی ئەو پڕۆژەیە و پەرەپێدانی دەكەن و دەڵێن تا ئێستە پڕۆژەكە كۆتای نەهاتووە و بەردەوام دەبن لە پەرەپێدانی زیاتری پڕۆژەكە.

سەرچاوە/RT.






وشە - باز ئه‌حمه‌د