مامۆستا گه‌یلانی له لێدوانێكی تایبه‌تدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند كه زۆرجار ئه‌وانه‌ی تازه دێنه ناو وه‌رزشكردنه‌وه و ده‌یانه‌وێ به خێرایی كێشیان دابه‌زێنن، بۆیه تاكه ڕێگه ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه‌یه كه ڕۆژانه ده‌توانن كلیۆیه‌ك كێشیان دابه‌زێنن.
له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نیا یه‌ك رۆژی ته‌واو جگه له شه‌ربه‌تی سروشتی، هیج شتێك مه‌خۆنه‌وه و ئه‌وه‌ش ده‌بیته هۆی دابه‌زینی یه‌ك كیلۆگرامی كێش له ماوه‌ی رۆژێكدا، چونكه ئه‌و شه‌ربه‌تانه ده‌بنه هۆی خاوێنكردنه‌وه‌ی جگه‌ر له ماده‌ی چه‌وری و ژه‌هراویبوونی پاش ماوه‌كانی خۆراك، پاشان جگه‌ر چالاكتر كار ده‌كات و چه‌وری ده‌سوتێنی.
ئه‌م ڕێنمایانه پێویسته پێڕه‌و بكرێ له ڕۆژه‌كاندا:
- ده‌بێت هه‌موو شه‌ربه‌ته‌كان سروشتی بن.
- ده‌بێت له‌و رۆژه‌دا هه‌شت په‌رداخ ئاو بخۆیته‌وه.
- وا باشه له‌و رۆژه چای و قاوه كه‌م بخۆیته‌وه ماستاویش نه‌خورێته‌وه باشتره.
- ده‌توانیت شه‌ربه‌تی گژو گیا بخۆیته‌وه، به‌ڵام شه‌كری له‌گه‌ڵدا نه‌بێت.
- ده‌توانی برنج بخۆی، به‌ڵام بێ خوێ و بێ چه‌وری بێت.
- ده‌توانیت سوپ و شۆربا بخۆیته‌وه، به‌ڵام چه‌ور نه‌بێت و كالۆری زۆر نه‌بێت.
- ده‌توانیت له‌و رۆژه‌دا كه‌وچكێك هه‌نگوین بخۆیت.
- سینگی مریشك به كوڵاوی بخۆ.
- كه‌مكردنه‌وه‌ی خوێ له خواردنه‌كانتدا.
- نابێت شیرینی و مه‌عكه‌ڕۆنی و نان بخۆیت.
- شۆربای سه‌وزه بخۆ به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، وه‌ك و سڵق و كوله‌كه و سپێناغ و برۆكلی و فاسۆلیای سه‌وز, باشتر وایه پێش خواردنی ورد بكرێت.
- باشتر وایه میوه‌ی كه‌متر تێدا بخۆی به تایبه‌ت دوای ئێواره، چونكه میوه برێكی زۆر شه‌كری تێدایه و و هه‌ست به برسیه‌تی ده‌كه‌یت.