بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێکی گەورە چیای
زمناکۆی سەر بە شارۆکەی دەربەندیخانی
گرتەوە و تا ئێستە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوەتەوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەم 21ی حوزەیران ئاگرێکی گەورە کەوتە ناو دارستانەکانی چیای
زمناکۆ و تا ئێستە نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، ئەو چیایە دەکەوێتە
رۆژهەڵاتی شارۆکەی دەربەندیخان.
ساڵانە لە وەرزی گەرما بەهۆی وشکبوونی گیا و
گژی چیاکان و پابەندنەبوونی هاوڵاتیان بە رێنماییەکانی ژینگە، سرووشتی کوردستان
دەبێتە قوربانی رووداوی ئاگرکەوتنەوە و بە سەتان دۆنم لە دارستان و ژینگەی
کوردستان دەسووتێ.
شارۆکەی دەربەندیخان دەکەوێتە باشووری
سلێمانی بە دووری 66کیلۆمەتر و بەهۆی هەبوونی ئاوبەندەکەیەوە توانای ئەوەی هەیە ببێت بە ناوچەیەکی
گەشتیاری کوردستان بەڵام تا ئێستە هیچ وەبەرهێنانێک لەسەر ئەو شارە نەکراوە بۆ
راکێشانی گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان.
فۆتۆ/عەدنان
عومەر