سەرۆكی هەرێمی كوردستان نامە بۆ سەرۆك حزبەكان دەنێرێت

:: PM:12:54:22/06/2017 ‌

مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نامە بۆ سەرۆكی حزبەكانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان.

ئەمڕۆ پێنجشەم 22ی حوزەیران، بەگوێرەی ئەو نامەیەی دەست "وشە" كەوتووە، مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نامەی پیرۆزبایی بۆ سەركردە كوردەكانی هەرێمی كوردستان ناردووە و پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی لێ كردوون.

لە نامەكە هاتووە، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزان گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەكەم و هیوای شادی و كامەرانیتان بۆ دەخوازم، لە خوای گەورە داواكارم ئەم جەژنە بێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلی كورد.

نامەكەی مەسعوود بارزانی لە كاتێكدایە گەلی كورد خۆی بە قۆناغێكی گرنگی مێژوویی ئامادە دەكات، ئەویش ئەنجامدانی ڕیفراندۆمە لە 25ی ئەیلوولی ئەمساڵ.





وشە - رامیار جەواد