به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌له‌گرام كه له ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردووه و پارێزه‌ره‌كه‌شیان ده‌ڵێت كه هیچ زانیاری له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستیان نییه.
به پێی ماڵپه‌ڕی "jamaran.ir"ی سه‌ربه خانه‌واده‌ی خومه‌ینی، عه‌لی موجته‌هیدزاده پارێزه‌ری دوو له به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌له‌گرام كه پێش نزیكه‌ی سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستگیر كراون، ئاماژه‌ی به‌وه كرد چوار به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌گرام ده‌ستیان به مانگرتن كردووه.
زیاتر گوتی، تا ئه‌مڕۆ نه‌متوانیوه چاوم به بریكاره‌كانم بكه‌وێ و هیچ زانیاریم له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستیان نییه، به‌ڵام خانه‌واده‌كانیان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بریكاره‌كانم ده‌ستیان به مانگرتن كردووه.
له لایه‌كی تره‌وه، ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "كلمه" كه به‌نزیكی له ریفۆرمخوازان ناسراوه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه شه‌ش كه‌س له به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌له‌گرام، نیما كه‌شڤه‌ری، سه‌عید نه‌قدی، سوبحان جافه‌ری تاش، محه‌مه‌د جه‌واز جه‌مشیدی، موجته‌با باكری و عه‌لی ئه‌حمه‌دنیا كه له ماڵدا ده‌ستبه‌سه‌ركراون، ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردووه.
ماڵپه‌ری فه‌رمی
"ئه‌نادۆڵۆ" ده‌ڵێت، ته‌له‌گرام له‌ناو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا له ئێران زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه و به هۆی ئه‌وه‌ی له ئێران رێگری ده‌كرێت له به‌كارهێنانی فه‌یسبووك و تویته‌ر، 55%ی ئه‌وانه‌ی ئینته‌رنێت به‌كارێنن ته‌له‌گرام به‌كاردێنن و 23%یان ئینستاگرام.