دوو منداڵی کورد بەهۆی تەقینەوە گیانیان لەدەست دا

:: AM:09:41:23/06/2017 ‌


 

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەمە، بەهۆی تەقینەوەی پارچەیەك تەقەمەنی لە كوێستانی بناری كۆدۆ لە سنووری شارەدێی حاجی ئۆمەران کە 150 کیلۆمەتری رۆژهەڵاتی هەولێرە، دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا و یەكێكی دیكەش بریندار بوو.

 

نەقیب هاوار ئەرگوشی گوتەبێژی پۆلیسی سۆران بە "وشە"ی راگەیاند "تەرمی دوو هاوڵاتی بەناوەكانی رێناس عوسمان ابراهیم تەمەن 14 ساڵ،  محمد وسوو خالید  تەمەن، 16 ساڵ و\ زامدارێك بەناوی ڕێناز لاوە خالید تەمەن  13 ساڵ كە خەلكی شارۆكەی ئاكرێن لە سنووری پارێزگەی دهۆك .

 

بەگوتەی هاوار ئەرگوشی، بەمەبەستی بەخێوكردنی مەڕ و ماڵات ئەو منداڵانە لە گەڵ خانەوادەكانیان هاتبوونە چیای كۆدۆی بەری حاجی ئۆمەران لەو كاتەی مەڕ و ماڵاتیان لەلەوەڕاند پارچەیەک تەقەمەنی پێیاندا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دوویان گیانیان لە دەست داوە و ئەوەی تریشیان بەسەختی زامدار بووە .

 

بەوگوتەی ئەو بەرپرسە تەرمی مردووەكان رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كران و پەراوی لێكۆلینەوە بۆ رووداوەكە کرایەوە.

 

حاجی ئۆمەران /موڕشید برادۆستی



وشە - سلێمان تاشان