ئەندامێكی لیژنەی بینینی مانگ دەستی لەكار كێشایەوە

:: AM:10:53:24/06/2017 ‌


ئەندامێكی لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی كوردستان دەست لەكاركێشانەوەی خۆی ڕادەگەیەنێت و هۆكاری دەست لە كاركێشانەوەشی بۆ پێدانی ئەركەكەی بە كەسانی شارەزا و پسپۆڕ دەگەڕێنێتەوە.

ئەمڕۆ شەموو 24ی حوزەیران، بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامەیەی دەست "وشە" كەوتووە، ئەژی چەتۆ ئەندامی لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی كوردستان دەست لەكاركێشانەوەی پێشكەشی لیژنەكە كردووە و دەڵێت، لەڕووی بەرپرسیاریەتی ئەكادیمی و زانستی پێویستە كەسی پسپۆڕ و بڕوانامەی ماستەر یان دكتۆرای هەبێت لە فەلەكناسی ئەو ئەركەی من لە ئەستۆ بگرێت.

ئەو ئەندامە دەست لەكاركێشاوەیەی لیژنەی بینینی مانگ دەڵێت، كەسی پسپۆڕ بەشێوەی ئەكادیمییانە هەڵبستێت بە لێكدانەوەی فەلەكییەكان و دیاریكردنی بۆنە ئاینییەكان، بۆیە من چیتر لەو پلەیەدا نیم.

دەست لەكاركێشانەوەی ئەم ئەندامەی لیژنەی بینینی مانگ لە كاتێكدایە ساڵانە كێشە و دەنگۆی زۆر هەیە لە جیهانی ئیسلامی بۆ دیاریكردنی یەكەمین ڕۆژی ڕەمەزان و كۆتا ڕۆژی ڕەمەزان و دیاریكردنی جەژن و بۆنە ئاینییەكان.





وشە - رامیار جەواد