شاژنی بەریتانیا سەرپێچی دەكات

:: AM:11:17:25/06/2017 ‌

لەم رۆژانە كە شاژنی بەریتانیا بە ئۆتۆمبێل بەرەو شاری وێستمەنستەر دەچوو، هاووڵاتییەكی ئەو وڵاتە لەلای پۆلیس سكاڵای تۆمار كردووە كە شاژن پشتێنی خۆپارێزیی نەبەستووە كە بەناو شەقامەكاندا هاتوچۆ دەكات.

پێگەی "ئیلاف" بێ ئەوەی ناوی هاووڵاتییە بەریتانیایییەكە بڵاو بكاتەوە، تەنیا نووسیویەتی ئافرەت بووە، بڵاوی كردووەتەوە كە بەپێی سكاڵاكە، شاژن ئەلێزابیس لەناو ئۆتۆمبێلكدا بووە و ویستوویەتی بچێتە شاری وێستمەنستەر، بەڵام پشتێنی خۆپارێزیی نەبەستووە.

پۆلیسیش ناوی هاوڵاتییەكەی نەهێناوە و تەنیا گوتوویەتی ئافرەت بووە و پێوەندیی بە ژمارە 999 كردووە كە ژمارەیەكە بۆ حاڵەتی لەناكاو، سكاڵای تۆمار كردووە بەوەی شاژن سەرپێچیی كردووە.

بەپێی یاسای بەریتانیا، پێویستە هەر كەسێك بچێتە ناو ئۆتۆمبێل، دەبێ پشتێنی خۆپارێزی ببەستێ، بەپێچەوانەوە بە سەرپێچی هەژمار دەكرێ، بەڵام هەر بەپێی یاسای ئەو وڵاتە، شاژن پارێزبەندیی هەیە و سزا نادرێت.

سەرچاوە/ ئیلاف




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د