بەیانی ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان هاوڵاتییەکی سلێمانی لە گەڕەکی وڵوبە بە فیشەک کوژرا و تا ئێستە دیار نییە هۆکاری کوشتنەکەی چی بووە.
ئەمڕۆ یەکشەم 25ی حوزەیران، لە گەڕەکی وڵوبەی شاری سلێمانی هاوڵاتییەک بە فیشەک دەکوژرێت و تا ئێستە هیچ کەسێک بەهۆی ئەنجامدانی ئەو تاوانەوە نەگیراوە.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ "وشە" نێردراوە، ئاشکرای دەکاتە، هاوڵاتییه‌ك له گه‌ڕه‌كی وڵوبه كوژرا و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا روون کراوەتەوە، ئه‌مڕۆ 25ی حوزه‌یران، هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی "ب، ع، ت" كه ته‌مه‌نی 34 ساڵه، له گه‌ڕه‌كی وڵوبه‌ی شاری سلێمانی به‌فیشه‌ك كوژرا.
"له ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه" لە راگەیەندراوەکەدا وا نووسراوە.
لەماوەی شەش مانگی رابردوودا تاوانی کوشتن و تەقەکردن لە سلێمانی رووی لە هەڵکشان کردووە و شەوی رابردوو لە بازیان هاوڵاتییەک بە فیشەک بریندار کرا و لەکاتی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
پێشتر سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە کوردستان نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر کڕین و فرۆشتنی بە ئاشکرای چەک لە پارێزگای سلیمانی دەربڕی و رای گەیاند، بەهۆی رێگەپێدان بە بازرگانیکردن بە چەکەوە تاوانی کوشتن و توندوتیژی لەو پارێزگایە زیاد دەکات.