دوای ئەوەی ئێوارەی
شەموو زۆرێك لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی سوننە دوێنێ یەكشەمیان وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی
ڕەمەزانی ئەمساڵ دیاریی كرد، بەشێك لە شیعەكان ئەمڕۆیان كرد بە جەژن و دوو وڵاتی سووننەی
عەرەبیش كە شانشینی عومان و مەغریبن ئەمڕۆ دووشەمیان وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان
ڕاگەیاند.
ئێوارەی ڕۆژی شەموو
دەستەی زانایانی ئاینی ئەو دوو وڵاتە ئاشكرایان كرد مانگی شەوالیان لە ئاسمان نەبینیووە
و دوێنێ یەكشەمیان وەك درێژكراوەی مانگی ڕەمەزان ڕاگەیاند، ئێوارەی دوێنێ یەكشەمیش
ئاشكرایان كرد، كە مانگیان لە ئاسمان بینیووە و ئەمڕۆ دووشەمیان وەك یەكەم ڕۆژی مانگی
ڕەمەزان دیاریی كرد.
وەزارەتی ئەوقافی
مەغریب و شانشینی عەمان ئاشكرایان كرد، كە دووشەم یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە، ئەمەش
تەواو پێچەوانەی سعوودیە و وڵاتانی تری سوونەیە كە ڕۆژی یەكشەمیان كرد بە یەكەم ڕۆژی
جەژنی ڕەمەزان.
سەرچاوە/RT.