خاوه‌ن پشكه‌كانی پرۆژه‌ی چاڤی لاند له سلێمانی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كۆمپانیای نالیا و ده‌ڵێن هه‌رگیز له یه‌ك دیناری مافی خۆیان خۆش نابن و ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی كه‌ناڵی نالیا و كۆمپانیاكه‌ش ده‌رده‌خه‌ن، ده‌لێن، له كه‌ناڵه‌كه باسی دادپه‌وه‌ری و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن، كه‌چی له واقیعدا زوڵم له ئێمه ده‌كه‌ن.ئه‌وان ڕه‌خنه له حكوومه‌تی ناوخۆیی سلێمانی و داواكاری گشتی شاره‌كه‌ش ده‌گرن، ده‌پرسن كه هه‌زاران خاوه‌ن پشك مافیان خواراوه بۆ چی حكوومه‌تی شاره‌كه هیچ به ده‌م داوای ئه‌و خه‌ڵكه‌یه نایه‌ت و مافه‌كانیان بۆ بگێڕیته‌وه و بابه‌ته‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه.
كاروان بەشان، خاوەنی پشك لە چاڤی لاند بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئێسته پشكەكانی چاڤی لاند بوون بە چوار هێندەی ڕابردوو، واتە ئەگەر كەسێك بە ملیۆنێك دینار بەشداری كرد بێت، پشكەكەی بووەتە چوار ملیۆن، له‌به‌رامبه‌ر پێنه‌دانی پاره و دابه‌شكردنی داهاته‌كان به‌سه‌ر شتی سه‌یر و نامۆ و نه‌مانه‌وه‌ی هیچ پاره‌یه‌كی چاڤی لاند كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، ئێمه بێده‌نگ نابین، به دڵنیاییه‌وه له‌یه‌ك دیناری خۆمان خۆش نابین.
ئاماژه‌ی دا، ریكلامه‌كانی چاڤی لاند ته‌نیا له كه‌ناڵه ته‌لڤزیۆنییه‌كه‌یان ده‌كرێ و پێمان ده‌ڵێن ئه‌و ریكلام كردنه‌ش به پاره ده‌كرێ، كه‌وایه بۆچی ته‌نیا ریكلام له كه‌ناڵی خۆیان ده‌كه‌ن و بۆ ڕیكلام له كه‌ناڵی تریش ناكه‌ن، خۆ هه‌ر پاره‌كه به ریكلام ده‌درێ، ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن با له كه‌ناڵی تریش بیكه‌ن، نه‌ك پاره‌ی ریكلامه‌كه‌ش هه‌ر بۆخۆیان بێت.
هێمن عه‌لی یه‌كێك تر له خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند بۆ "وشه" گوتی، پێویسته داواكاری گشتی و دادگا بێنه ده‌نگ، مافی ئێمه خوراوه و زوڵممان لێكراوه، ئه‌وانه دووڕوون له كه‌ناڵه‌كه‌یان باسی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌لی ده‌كه‌ن، كه‌چی له واقیعدا زوڵم له ئێمه ده‌كه‌ن و پاره‌ی ئێمه ده‌خۆن، پێویسته ئه‌و دوو ڕووییه‌یان كۆتایی پێ بهێنرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" كۆمپانیای نالیا ئێسته قه‌رزاری نزیكه‌ی نۆ هه‌زار و 500 خاوه‌ن پشكی پرۆژه‌ی چاڤی لانده و ئه‌و پاره‌یه‌ی كه حه‌قی یاسایی خۆیانه پێیان نادات و ئه‌وانیش به‌رده‌وام ناڕه‌زایی و گردبوونه‌وه دژی ئه‌م كاره ساز ده‌كه‌ن، له سلێمانیش حكوومه‌تی ناوخۆیی هیچ خه‌م له‌و خه‌ڵكه ناخوات و داواكاری گشتی له‌م كه‌یسه نایه‌ته سه‌ر خه‌ت، تا ماف بۆ ئه‌و خه‌ڵكه بگه‌ڕێنێته‌وه.
پرۆژه‌ی چاڤی لاند له سلێمانی له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2013 له سلێمانی كرایه‌وه، تا ئێسته ته‌نیا قازانجی شه‌ش مانگی ساڵی 2013 به خاوه‌ن پشكه‌كان دراوه و ساڵی 2014 و 2015 هیچ پاره‌یه‌ك به خاوه‌ن پشكه‌كان نه‌دراوه، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی زۆری خاوه‌ن پشكه‌كانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و ده‌پرسن ئه‌وان به ئاشكرا دزیمان لێ ده‌كه‌ن و مافمان ده‌خۆن.
سلێمانی/هۆشیار عه‌لی.