وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، هه‌ریه‌ک له پارتی کرێکارانی کوردستان "په‌که‌که" و ڕژێمی به‌عسی سووریا به سه‌رۆکایه‌تیی به‌شار ئه‌سه‌د، منداڵان به زۆره‌ملێ چه‌کدار ده‌که‌ن و له جه‌نگ دا به‌کاریان ده‌هێنن.
له ڕاپۆرته‌که هاتووه، منداڵانی عێراقیش به زۆر چه‌کدار ده‌کرێن له‌لایه‌ن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و میلیشیاکانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و په‌که‌که و میلیشیاکانی سه‌ر به ئێران، له جه‌نگ و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌کان به‌کاریان ده‌هێنن.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌که، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی یاساکانی جه‌نگ و مافه‌کانی مرۆڤه، هه‌ریه‌ک له ڕژێمی ئه‌سه‌د و په‌که‌که و حه‌شدی شه‌عبی و داعش تاوانبارن به پێشێڵ کردنی مافه‌کانی منداڵان و به‌کارهێنانیان له جه‌نگ و ڕاهێنان پێ کردنیان له‌سه‌ر چه‌ک و کوشتن و خۆ ته‌قاندنه‌وه.
پێشتر ڕێکخراوی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشیۆنال و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی چه‌ندان جار له ڕاپۆرته‌کانیان په‌که‌که و ئه‌سه‌د و میلیشیاکانیان تۆمه‌تبار کردووه، به چه‌کدارکردنی منداڵان، داوایشیان له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کردووه، ئه‌و پرسه به هه‌ند وه‌ربگرن و سزا به‌سه‌ر ئه‌و هێزانه بسه‌پێنن که منداڵان چه‌کدار ده‌که‌ن و له سه‌نگه‌ره‌کانی شه‌ڕ به‌کاریان ده‌هێنن.