لە ماوەى سێ ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان لە سلێمانى ههشت ڕووداوى هاتوچۆ ڕوویداوە، کەسێکیش خۆى کوشتووە و یەکێکیش کوژراوە.
کاروان محەمەد، گوتەبێژى بەڕێوەبەرى پۆلیسى هاتوچۆى سلێمانى بە "وشە"ى ڕاگەیاند، لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ ههشت رووداوی هاتوچۆ ڕوویداوە و بەهۆیەوە 24 هاووڵاتى برینداربوون.
ئاماژهیدا، "هیچ هاوڵاتیەک بەهۆى ڕووداوى هاتوچۆ گیانى لە دەست نەداوە، بەراورد بە جەژنی رەمەزانی ساڵی رابردوو رووداوهكان کەمیان کردووە".
ئهو لێدوانهی گوتهبێژی هاتووچۆی سلێمانی لهكاتێكدا دێت، ئهمڕۆ چوارشهم، بههۆی رووداوێكی هاتووچۆ له نێوان دوكان-خهلهكان حهوت ئهندامی یهك خێزان گیان له دهستدا.
جەژنى ڕەمەزانی رابردوو 18 رووداوی هاتوچۆ له سلێمانی تۆمار كراوه كه بەهۆیەوە 25 هاووڵاتی برینداربوون و سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا.
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى بە "وشە"ى ڕاگەیاند، لە ڕۆژانى جەژن، دوو حاڵەتى کوشتن و خۆکوشتن لە شارى سلێمانى تۆمار کراوە، یەکێکیان لە گەڕەکى وڵوبە كه بکوژەکە گیراوه و ئەوى تریش خۆى کوشتووە.
روونی كردهوه، دوو حاڵەتى دزیکردن لە ڕۆژانى جەژن لە ماڵان تۆمار کراوە و یەک حاڵەتى دزینى ماتۆڕیش هەبووە، بهڵام پێنج حاڵەتى شەڕکردن ڕوویداوە كه بەهۆى شەڕە چەقۆوە دوو کەس بریندار بوون و دووانیش لهسهر رووداوهكه گیراون.
ڕێکان جەمال، بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى پۆلیسى بەرگرى شارستانى سلێمانى بۆ "وشە"ى دووپات كردهوه، بەهۆى ئەوەى گژوگیا وشک بووە و لە هەر کاتێکدا ئەگەرى کەوتنەوەى ئاگر هەیە، سەرجەم بنکەکانى شارستانى بۆ ڕۆژانى جەژن لە حاڵەتى ئامادەباشى بوون، بهڵام لە ماوەى ڕۆژانى جەژنى ڕەمەزان هیچ حاڵەتێکى ئاگرکەوتنەوە لە ناو شارى سلێمانى ڕووی نەداوە، تەنیا لە سنورى شارەزوور دوو حاڵەتى ئاگرکەوتنەوە هەبووە "ئەویش حاڵەتى بچوک بوون و بە خێراى کۆنترۆڵ کراون".
سلێمانى/ هۆشیار عەلى