"وشە" هۆكاری بۆمب ڕێژكردنی گۆڕستانەكەی هەولێر ئاشكرا دەكات

:: PM:03:30:29/06/2017 ‌

گۆڕستانێكی پارتی ئازادیی كوردستان ناسراو بە "پاك" بۆمب ڕێژ دەكرێت و بەر پرسێكی ئەم پارتەش دەڵێت، ئامانج لە دانانەوەی ئەم بۆمبانە كاتێك ئەوان لەڕۆژانی‌ جەژندا سەردانی‌ گۆڕستانی‌ شەهیدانیان دەكەن، تەقینەوە ڕووبدات، بەڵام لەڕۆژانی‌ جەژندا سەردانی‌ گۆڕستانمان نەكرد.

ئەمڕۆ پێنجشەم 29ی حوزەیران، خەلیل نادری‌ بەرپرسی‌ ڕاگەیاندنی‌ پارتی‌ ئازادی‌ كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، لەسنووری شارەدێی دێگەڵە لەنێوان هەولێر و كۆیەدا لەهەوڵی‌ دروستكردنی‌ كەمپێكداین، بەڵام تائێستا كەمپەكەمان تەواو نەبووە، گۆڕستانی‌ شەهیدانیشمان هەر لەو شوێنەدایە ئەمڕۆ سەردانمان كرد بۆمب ڕێژ كرابوو.

بەرپرسی‌ ڕاگەیاندنی‌ پارتی‌ ئازادی‌ كوردستان دەڵێت، هێزە تەناهیەكانی‌ حكوومەتی‌ هەرێمی كوردستان ئێستە لەهەوڵدان بۆ پوچەڵكردنەوەی‌ بۆمبەكان و تائێستەش توانیویانە زیاتر لە 15 كیلۆ TNT لەگۆڕستانەكە بدۆزرێتەوە.

نادری زیاتر گوتی‌، پێدەچێت ئەو بۆمب و تەقەمەنیانە پێش جەژن دانرابن و ئامانجیش لێی‌ ئەندامەكانمان بێت، كاتێك ئەوان لەڕۆژانی‌ جەژندا سەردانی‌ گۆڕستانی‌ شەهیدانیان دەكەن، تەقینەوە ڕووبدات، بەڵام لەڕۆژانی‌ جەژندا سەردانی‌ گۆڕستانمان نەكرد بەبێ‌ هیچ هۆكارێك.








وشە - رامیار جەواد