به‌هۆى ئه‌وه‌ى چوار كلینك له شارى سلێمانى ده‌رمان و كه‌لوپه‌لى پزیشكى ماوه به‌سه‌رچویان به‌كارهێناوه، لیژنه‌ى ته‌ندروستى شاره‌كه هه‌ستا به داخستنیان.
دكتۆر عادل عوسمان به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى پلاندانان و پشكنینى ته‌ندروستیى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان و پشكنینى لیژنه‌كه‌یان بۆ كلینیكه‌كانى پزیشكى، سێ كلینكى شه‌وانه ڕۆژی به‌هۆى به‌كارهێنانى ده‌رمانى خراپ و ماوه به‌سه‌رچوو داخراون.
ئه‌وه‌شى گوت، هه‌ر یه‌كه له كلینكه‌كانى شه‌وانه ڕۆژى خاك و شیفا و نه‌ورۆز له لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه داخران، چونكه ده‌رمان و كه‌لوپه‌لى ماوه‌ى به‌سه‌رچوویان به‌كارهێنابوو.
پێشتریش "وشه" ڕاپۆرتی له‌سه‌ر فرۆشتنی ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچوو كردبوو له شاره‌كانی كوردستان، شاری سلێمانیش یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی كه چه‌ندان گازانده له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به‌رز بووه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌و لیژنه‌یه به شێوه‌یه‌كی خێراتر كارا بووه، تا ئه‌و دیارده‌یه بنبڕ بكرێ.
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى پلاندانان و پشكنینى ته‌ندروستیى سلێمانى ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: له‌و كلینكانه چه‌ندان ده‌رمانى خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه كه بۆ نه‌خۆش به‌كارهێنراوه كه زۆر خراپ و مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ته‌ندروستى هاوڵاتیان، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستیى هاووڵاتییان.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى