نووسه‌رێك كه وای نیشان داوه له نزیكه‌وه هۆشیار عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ناسێ، هه‌ندێ ورده‌كاریی له‌سه‌ر سه‌رده‌مێكی پێشتری بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و نووسه‌ره كه "وشه" پێی باش بوو ناوی بڵاو نه‌كاته‌وه، ئاماژه به سه‌رده‌می گه‌نجێتیی هۆشیار عه‌بدوڵڵا ده‌كات و نووسیویتی، خه‌ڵكی شاری قه‌ڵادزێیه، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كه‌مده‌رامه‌ت بوون، قسه‌م له‌سه‌ر هه‌ژاریی نییه، زۆر هه‌ژار ده‌ناسم كه جێگه‌ی شانازین، قسه‌م له‌سه‌ر هۆشیار عه‌بدوڵڵایه، پێشتر پاسه‌وانی یه‌كگرتووی ئیسلامی بوو، كه باوكی نه‌خۆش كه‌وت، خزم و كه‌سه‌كانی و خه‌ڵكی خێرخواز له قهڵادزێیهوه، شه‌ش هه‌زار دیناری چاپی كۆنیان بۆ كۆكرده‌وه تا چاره‌سه‌ری پێ بكات.
ده‌یخاته ڕوو: به‌ڵام هۆشیار له‌جیاتیی باوكی ببات بۆ چاره‌سه‌ری، پاره‌كه‌ی برد و خواردی و چاره‌سه‌ری باوكیشی نه‌كرد و چوو بۆ سلێمانی. به‌پێی قسه‌كانی ئه‌م نووسه‌ره بێت، هۆشیار عه‌بدوڵڵا شه‌ش هه‌زاردیناری چاره‌سه‌ریی باوكی دزیوه.
هۆشیار عه‌بدوڵڵا، به‌وه ناسراوه كه له‌و كه‌سانه‌یه كه به‌سه‌رسه‌ختی دژی ڕیفراندۆم و سه‌ر به‌خۆیی كوردستانه و خۆشی له دیمانه و نووسینه‌كانیدا، به ئاشكرا ئه‌و دژایهتییهتی باس كردووه و پێی وایه، مانه‌وه له عێراق، باشتره له‌وه‌ی كورد سه‌ربه‌خۆ بێت، به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌و كاره هه‌ستاوه، نابێ پشتگیری‌یان لێ بكرێ.
ئه‌و نووسه‌ره، باس له ده‌ستپێی پێوه‌ندیی به یه‌كێتییه‌وه ده‌كات و نووسیویه‌تی: له‌وێ سه‌ره‌تا خۆی له هێرۆ براهیم ئه‌حمه‌د نزیك كرده‌وه، دواتر له نه‌وشیروان مسته‌فا نزیك بووه‌وه، تا جیابوونه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و درووستكردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌م له ڕاگه‌یاندن كاری كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌ویش به هه‌مان شێوه، تا بوو به ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
مه‌به‌ستی ئه‌و نووسه‌ره‌كه كه بابه‌ته‌كه‌ی له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوو بڵاو كردووه‌ته‌وه، روون ده‌كاته‌وه و نووسیویه‌تی: ئێسته (هۆشیار) یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه دژی ریِفراندۆمه، بۆیه به‌لای منه‌وه شتێكی سه‌یر نییه، ئه‌و وه‌فای بۆ باوكی نه‌بێ، چۆن وه‌فای بۆ میله‌ت ده‌بێ. كه‌سێكی خه‌ریكی جێگۆڕكێ بێت له‌م حزب بۆ ئه‌و حزب و دواتر بۆ جاشێتی مالیكی، چاوه‌ڕێی چی لێ ده‌كه‌ن.