زۆرینه‌ی خانمان راهاتوون له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ته‌ندروستیی خۆیان، ئه‌ویش سه‌رشووشتنه له پێش نوستن یان له ئێواراندا، وشك نه‌كردنه‌وه‌یه‌تی له پێش خه‌وتندا.
زانایانی بواری ته‌ندروستی، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه خه‌وتن له شه‌واندا بۆ ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ك، ده‌بێته هۆكارێكی گرنگ بۆ كۆتاهێنان به دوودڵی و سترێس له‌سه‌ر مێشك. هه‌روه‌ها سه‌رشووشتن له شه‌واندا هۆكارێكی سه‌ركه‌وتووه بۆ ده‌ستپێكردنی رۆژێكی نوێ به هێز و توانا و ئارامی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێك له ئافره‌تان به خه‌وتن به قژی ته‌ڕ و شێداره‌وه راهاتوون، به‌بێ گوێدانه ئه‌و زیانه ته‌ندروستییانه‌ی ئه‌م خووه خراپه ڕوویان تێ ده‌كات، به‌تایبه‌تی له وه‌رزی زستاندا. زانایان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن دوور بكه‌وینه‌وه له‌و هه‌ڵه‌یه و به بێ قژ وشككردنه‌وه هه‌رگیز نه‌خه‌وین. به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی لێی ده‌خه‌وین گه‌رم نه‌بێ، چونكه ئه‌وه پاڵنه‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ تووشبوونی له‌ش به ڤایرۆس.
هه‌ندێك له‌و زیانه ته‌ندروستییانه‌ی له‌كاتی خه‌وتن به قژی ته‌ڕ و شێداره‌وه تووشمان ده‌بن:
- تووشبوونی سه‌رئێشه: زۆربه‌ی جار له ڕۆژی داهاتوودا، هه‌ست به سه‌رئێشه‌یه‌كی قورس ده‌كه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو به قژی ته‌ڕ خه‌وتی، هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شێدارییه‌ی قژ، هه‌موو پله‌ی گه‌رما سروشتییه‌كه‌ی سه‌رت له‌ناو ده‌بات و ئازارێك له سه‌ر دروست ده‌كات، هاوشێوه‌ی ئه‌و ئازاره‌یه كه له‌كاتی خواردنه‌وه‌ی سه‌هۆڵ یان سارده‌مه‌نییه‌ك به خێرایی، تووشت ده‌بێت.
- گه‌شه‌كردنی كه‌ڕوو: كاتێك به قژی شێ‌دار و ته‌ڕ ده‌خه‌وی، هه‌موو ئاوه‌كه‌ی سه‌رت به سه‌رینه‌كه‌ی ژێر سه‌رته‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه، ته‌واوی ژێر سه‌رت شێ‌دار ده‌كات و ڕێژه‌یه‌كی زۆر له به‌كتریا و ڤایرۆس له‌ناویدا كۆ ده‌كاته‌وه. كاتێك تۆیش له‌سه‌ر هه‌مان سه‌رین رۆژانه ده‌خه‌ویت، به ده‌ستی خۆت، خۆت تووشی چه‌ندان جۆر كه‌ڕوو و نه‌خۆشیی قژ ده‌كه‌یت و ڕێخۆشكه‌ریش ده‌بیت بۆ گه‌شه‌كردنی ئه‌و ڤایرۆسه.
- دروستبوونی موخوركه‌ی سه‌رتاڵه‌كانی قژ: زۆرینه‌ی خه‌ڵك ئه‌مه به هۆكاری خه‌وتن به قژی ته‌ڕ دانانێن، له كاتێكدا قژی ته‌ڕ كاتێك له‌سه‌ر سه‌رین داده‌نرێت ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌و ته‌ڕییه له ده‌وری كۆ ده‌بێته‌وه، تووشی ڕووتانه‌وه و موخوركه ده‌بێت و به تێپه‌ڕبوونی كات، تاڵه‌كانی قژت زۆرتر له‌سه‌ر سه‌رینه‌كه‌ت ده‌بینی، نه‌ك له سه‌رت.