هەولێر: پیاوێك ژنەكەی لەگەڵ پیاوێكی تر دەكوژێت

:: PM:01:51:15/07/2017 ‌
بەهۆی بوونی پیاوێكی نەناسراو، پیاوێك ژنەكەی دەكوژێت لەگەڵ پیاوێكی تر، پۆلیسی هەولێر دەڵێت، بكوژەكە نەگیراوە و تەرمی كوژراوەكان بۆ پزیشكی دادوەری گواستراونەتەوە.

ئەمڕۆ شەموو 15ـی تەمووز، ڕائید هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پیاوێكی دانیشتووی شارەدێی رزگاری، سەعات سێی بەرەبەیان لەكاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەکەی ، پیاوێك لە ماڵەكەی خۆیدا دەبینێ‌، راستەوخۆ پیاوەكە ‌و ژنەكەی خۆی دەكوژێ‌.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئەو ژنەی كوژراوە دوو منداڵی هەیە، پۆلیسیش دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە ‌و تەرمی هەردوو كوژراوەكەش رەوانەی پزیشكی دادی هەولێر كراوە.

دووپاتی دەکاتەوە، بكوژەكە بەناوی (ك، ه) دوای ئەنجامدانی تاوانەكەی هەڵهاتووە و تا ئێستەش نەگیراوە، پەراوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە، ئەو ژنەی كوژراوە خاوەنی دوو منداڵە ‌و تەمەنی 24 ساڵە‌، پیاوە كوژراوەكەش تەمەنی 29 ساڵە.




وشە - رامیار جەواد