لە نێوان كەلار و سلێمانی 10 كەس بریندار بوون

:: PM:07:06:15/07/2017 ‌

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەموو لە ئاكامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە نێوان شارۆكەی كەلار و شاری سلێمانی لە نزیك گوندی چنارەی سەر بە شارۆكەی دەربەندیخان، 10 كەس بریندار بوون.

 نەقیب رێژەن بورهان بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی شارۆكەی دەربەندیخان، بە"وشە"ی راگەیاند، سعات پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی پیكاب دەبڵ  و قەمەریەكی ئێف جی لە نزیك گوندی چنارەی سەر بە دەربەندیخان پێكیان دادا و بەو هۆیەوە 10 سەرنشینی  هەردوو ئۆتۆمبێلەكە بریندار بوون.

زیاتر گوتی، روداوەكە لە ئاكامی خێرا لێخوڕین و بە هەڵە دەرچوونی قەمەرەكە رووی داوە و هەشت لە بریندارەكان لە نێو قەمەركەدا بوون و ئاشكرای كرد كە بریندارەكان خەڵكی شارۆكەی كەلارن و ژن و منداڵیشان تێدایە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان راشی گەیاند كە برینی چوار لە بریندارەكان سەختە، بۆیە ئەوان رەوانەی سلێمانی كراون.

لای خۆیەوە رزگار واحید جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تۆفیق لە دەربەندیخان بۆ "وشە" ئاشكرای كرد كە هەندێك لە بریندارەكان ئێستە لە نەخۆشخانەكەی ئەوان لەژێر چارەسەردان.

گەرمیان/ سەبری هۆرینی 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل