زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست قه‌ڵه‌وییه‌وه ده‌ناڵێنن، په‌نا بۆ هه‌موو ڕێگه‌كانی لاواز بوون ده‌به‌ن له‌وانه، سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت بۆ وه‌رگرتنی كۆرسی خۆراك، یان به‌كارهێنانی ده‌رمان و گیای سروشتی.
لێره‌دا چه‌ند رێنوێنییه‌كی سه‌ره‌تایی ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست كه پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی خۆراك ئاماژه‌یان پێ كردووه، چونكه هه‌میشه خۆپارێزی باشتر بووه له چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن. ئه‌مه‌ش پێویستی به پابه‌ندبوون و به‌رده‌وامبوونه تا ئه‌و ئه‌نجامه‌مان ده‌ست بكه‌وێ كه ده‌مانه‌وێ، ئه‌ویش بوونی جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست و ڕێكه.
ئه‌و چه‌ند ڕێگه‌یه‌ی كه ده‌بنه هۆی لاوازبوون و رزگاربوون له قه‌ڵه‌وی:
- زۆر گرنگیدان به خواردنی سه‌وزه‌وات: زانایانی بواری ته‌ندروستی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی خواردنی سه‌وزه‌وات ده‌بێته هۆی دابه‌زینی كێش به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو. هه‌روه‌ها گرنگیدان به‌و خواردنانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڕیشاڵه خانه یارمه‌تیت ده‌دات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه به برسێتی و ڕێكخستنی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا. ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و ڕێكخستنه‌یه كه له خواردنی خۆراكی پڕ له كاربۆهیدرات ده‌ست ده‌كه‌وێت.
- دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه شیرینه‌كان: خواردنی شیرینی یه‌كێكه له‌و خۆراكه زیانبه‌خشانه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له كالۆری بێ سوودی تێدایه، ئه‌مه‌ش هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی به جه‌سته نابه‌خشێت.
- زۆرخواردنی گه‌نم و جۆ: گه‌نم و جۆ ڕێگرییه‌كی زۆر دروست ده‌كه‌ن له دابه‌زینی كێش، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌و كالۆرییه‌ی تێدایه كه هیچ سوودێكی نییه بۆ جه‌سته، زۆرخواردنی وا ده‌كات ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا به‌رز بێته‌وه و ببێته هۆی زیادبوونی ئاره‌زووی خواردن. كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی گه‌نم و جۆره‌كانی برنج یه‌كه‌م هه‌نگاوی خۆپارێزییه له قه‌ڵه‌وبوون.
- چاودێریكردنی ڕێژه‌ی خواردن: هه‌موو ڕێگه‌كانی خۆپارێزی پێوه‌ستن به ڕێژه‌ی ئه‌و خۆراكه‌ی كه له‌ش پێویستی پێیه‌تی، چونكه ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه بێت، له‌ش ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كالۆری وه‌رده‌گرێت كه هه‌رگیز پێویستی نییه و ده‌بێته زۆرخۆری و قه‌ڵه‌وبوون.
- دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی چه‌وری: هه‌موو بنه‌ماكانی خۆپارێزی داوامان لێ ده‌كه‌ن دوور بكه‌وینه‌وه له به‌كارهێنانی مایكرۆییڤ، و ڕۆنی ڕووه‌ك و شیرینی چه‌ور، بۆ ئاماده‌كردنی خۆراك كه پێویستت به زه‌یت و ڕۆن بێت وه‌ك گه‌نمه‌شامی، چونكه جگه له ڕێگرتنی جه‌سته له لاوازبوون، زیانێكی گه‌وره به سه‌لامه‌تیی لێدانی دڵ و ته‌واوی جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت.