ئاشكرایه كه مرۆڤ به گشتی له خۆڵ دروست بووه و له كۆتاشدا ده‌ڕواته‌وه و ناو خۆل، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ناو و ناوبانگه كه بۆ هه‌میشه له‌ناو كۆبوونه‌وه و باسی زیندووه‌كان ده‌مێنێته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه دایكانی ئازیز، پێش ده‌ست پێكردن به گه‌ڕان به دوای ناوی منداڵه‌كه‌ت له ناو ئه‌و هه‌موو ناوه جۆراوجۆرانه، سه‌ره‌تا پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌م ئامۆژگارییانه بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی جوانترین ناو هه‌ڵبژێریت.
خاتوو منیره ئه‌لفار شاره‌زای بواری په‌روه‌رده و فێركردنی منداڵ ئه‌م چه‌ند رێنوێنییه‌مان ئاڕاسته ده‌كات:
١. دوور بكه‌ونه‌وه له هه‌ڵبژاردنی ناوی هاوبه‌ش، واته گونجاو بۆ كوڕ و كچ، چونكه له كاتی گه‌وره‌بوونی منداڵه‌كه‌ت، هه‌میشه تووشی شه‌رمه‌زاری ده‌بێت.
٢. بیر له مانای ناوه‌كه بكه‌ره‌وه پێش هه‌ڵبژاردنی، پاشان چۆنیه‌تیی خوێندنه‌وه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌تدا، بۆ نموونه ڕه‌نگه ئه‌و ناوه‌ی هه‌ڵیده‌بژێری بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر شیاو بێت، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگه‌ی تۆ نامۆ بێت.
٣. هه‌رگیز هه‌وڵ مه‌ده ناوێك هه‌ڵبژێری كه چۆنیه‌تیی نووسین و خوێندنه‌وه‌ی قورس و نامۆ بێت، چونكه به ساده‌ترین هه‌ڵه خوێندنه‌وه و بانگكردنی منداڵه‌كه‌ت مه‌ترسی تووشبوون به كێشه‌ی ده‌روونی له‌سه‌ری زیاد ده‌كات.
٤. په‌له مه‌كه له هه‌ڵبژاردنی ناوه‌كه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی زووتر به خزم و كه‌سه‌كانی بگات و ڕای خۆیان له‌سه‌ری بڵێن، ناوی منداڵه‌كه‌ت شتێكی تایبه‌تییه و پێویسته له نێوان دایك و باوكی و هه‌ندێك له كه‌سه نزیكه‌كانی هه‌ڵبژێردرێت .
5به ناوی هیچ كه‌سێكی خۆشه‌ویستی خۆتی مه‌كه، له كاتێكدا ده‌زانی ناوێكی نه‌گونجاو و كۆنی هه‌یه كه بۆ منداڵه‌كه‌ت شیاو نییه.