باڵوێزى ئێران له عێراق و كونسوڵى ئێران له هه‌ولێر، له مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌دان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ى ته‌مووز، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر شاندێكى باڵا له سه‌رانى ئێران كه ئیره‌ج مه‌سجه‌دى باڵوێزى ئێران له عێراق سه‌رپه‌رشتى ده‌كات گه‌یشتنه مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى و له ئێسته‌دا له كۆبوونه‌وه‌دان.
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى به"وشه"ى راگه‌یاند، شانده‌كه‌ی ئێران بۆ دوایین زانیارى له‌باره‌ى پرسى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى یه‌كێتییان كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماده نه‌بوو زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرا بكات و راى گه‌یاند، له‌كاتى چوونى شانده‌كه‌یدا یه‌كێتى دوایین په‌یام له‌وباره‌یه‌وه ده‌باته ئێران، به‌ڵام ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له پێشدا به پێویست زانراوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سیاسیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆ بوونه‌وه و به‌پێى ئه‌زانیارییانه‌ى "وشه" بڵاوى كرده‌وه، باس له‌كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه.
هاوكات بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ شاندێكى یه‌كێتى بگاته ئێران و له‌گه‌ڵ سه‌رانى ئه‌و وڵاته‌دا كۆ ببێته‌وه.
بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ته‌واوى ئه‌و زانیارییانه، "وشه" چه‌ند جارێك پێوه‌ندى به سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره و رزگار عه‌لى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتى كرد، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه.