نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێویستی به دیالۆگێكی رژد هه‌یه و ئێران ده‌توانێت ڕۆڵێكی ئه‌رێنی له‌و باره‌وه بگێڕێت.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ى ته‌مووز، ماڵپه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاوى كرده‌وه كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیره‌ج مه‌سجدی باڵوێزى نوێی ئێران له عێراق كۆبووه‌ته‌وه.
به پێى هه‌واڵه‌كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بره‌ودانی زیاتر به پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و تاران له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرایه‌وه و باس له‌وه كراوه كه تاران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆوه گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن، هاوكات مه‌سجدى پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ دۆستایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و ئێران دووپات كرده‌وه.
ماڵپه‌ره‌كه نووسیویه‌تى كه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و تارانی به‌رز نرخاند و پاڵپشتیی خۆی بۆ كار و چالاكییه‌كانی پێشان دا و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ی بۆ خواست.
له‌باره‌ى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دووپاتى كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه پێویستی به دیالۆگێكی رژد هه‌یه و له‌مباره‌یه‌وه ئێران ده‌توانێ ڕۆڵێكی ئه‌رێنی بگێڕێت.