هۆكاری باكردنی سك چییە و چۆن خۆتی لێ دەپارێزی؟

:: PM:10:50:16/07/2017 ‌

باكردنی سك حاڵەتێكە كە تیایدا سكت بە تەواوەتی هەڵدەئاوسێت سەرەڕای ئەوەی ورگ و چەوری ناوقەدت نییە، بەڵام هەست دەكەی كە سكت ئاوساوە و نائاساییە، بێجگە لە بێزاری و ئازار و ناڕەحەتی.

زیاترین هۆكاری ئەو حاڵەتە كۆبوونەوەی غازەكانە لە گەدە بەهۆی قوتدانی بڕێكی زۆری هەوا و قەبزی و هەستیاری بەهۆی چەند جۆرە خۆراكێك وەك شیرەمەنی و بەپەلە خواردن و هەستیاری كۆئەندامی هەرس و زیادبوونی لەناكاو بەپەلەی كێشی لەش و گەشەكردنی زۆری بەكتریای ریخۆڵەی باریك و خواردنی زۆری چەوری و خواردنەوەی زۆری خواردنەوە گازییەكان و جگەرەكێشان.

بە پێی ماڵیەڕی "'health" لە هەندیێك حاڵەتیش سكباكردن نیشانەیە بۆ حاڵەتی نەخۆشی مەترسیدار وەك شێرپەنجە و بوونی لووی پیس و نەخۆشییەكانی بەدهەرسی و هیتریش، لەو حاڵەتانەش پێویستە حاڵەتەكە چارەسەر بكرێت بۆ نەهێشتنی بای سك.

تۆ بۆ خۆپاراستنی ئاسایی لە سكباكردن پێویستە لە هۆكارەكەی دووربكەویتەوە لەوانە دووركەوتنەوە لە خواردنی زۆر چەور و شیرن و بەستراو كە مادەی پارێزەریان تیادایە و لەبری ئەوانە زۆر خواردنی مادەی ریشاڵدار وەك سێو و هەرمێ و توو و قەرنابیت و جۆ و كەپەك و دووركەوتنەوە لە قەرنابیت و خاس و توور و برۆكلی و پاقلە و هیتریش، هەروەها كوڵاندنی سەوزە بەر لە خواردنی و دووركەوتنەوە لە بیبەر و بەهاراتی تیژ و خوێ و دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان و ئەنجامدانی وەرزشكردن. 





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل