پسپۆڕێكى نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان هۆكارێكى تر‌ى كه‌م خه‌وى روون ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات زۆر خه‌وتن ده‌بێته هۆى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ى تهمووز، د.سامان شه‌ریف پسپۆڕى نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان به "وشه"ى راگه‌یاند، زۆر جار خه‌وێكى قووڵ و ئارام به ته‌نیا چاره‌سه‌رێكی گونجاوه و پێویسته بۆ زۆرێك له كێشه و نه‌خۆشییه جه‌سته‌یی و ده‌روونی و عه‌قڵی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
زیاتر گوتى، به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی فراوان كه له زانكۆی "مینیسۆتای ئه‌مه‌ریكی" ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه كه تێر خهونهبوون یا نوستنی كه‌م به به‌رده‌وامی، هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ زۆر له كێشه و نه‌خۆشییه‌كان كه ڕووبه‌ڕووی مرۆڤ ده‌بێته‌وه.
ئه‌و پسپۆڕه ئامۆژگاریمان ده‌كات كه هه‌وڵبدرێت مرۆڤ تێر خه‌وبێت و خه‌وێكى ئارام به‌سه‌ر ببات.