ئەمرۆ خۆپاڵاوتن بۆ رێکخەری گشتی بزووتنەوەی
گۆڕان و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی ئەو حزبە دەست پێ دەکات و رۆژی سێشەم 25ی تەمووز ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی رێکخەری گشتی
هەڵدەبژێرن.
ئەمڕۆ پێنجشەم 20ی تەمووز، زمناکۆ جەلال رێکخەری ژووری
هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان بە میدیاکانی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەم تۆمارکردنی
ناوی پاڵێوراوان بۆ پۆستی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن دەستی پی
کردووە و تا سەعات چواری دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەم 23ی تەمووز بەردەوام دەبێت.
زیاتر روونی دەکاتەوە، دوای وردبینی ناوهكان له ژووری ههڵبژاردندا،
ئەو ناوانەی تۆمار کراون رهوانهی ژووری یاسایی دهكرێن، ههركهسێك ئهو مهرجانهی
تێدا بێت كه له پێڕەوی ناوخۆی گۆڕاندایه، دهتوانێت خۆی خۆی بپاڵێوێت.
"رۆژی سێشەم 25ی تەمووز، رێكخهری گشتی و ئهندامانی خانهی راپهڕاندن
له لایهن ئهندامانی جڤاتی نیشتمانی بزوتنهوهی گۆڕانهوه ههڵدهبژێردرێن"
رێکخەری ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان وای گوت.
شۆڕش حاجی گوتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان، رۆژی هەینی 19ی ئایار،
كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانی راگەیاند و ئاشکرای
کرد، نەوشیروان مستەفا لە سەعات 8:00ی بەیانی هەینی لەناو ماڵەكەی خۆی لە شاری سلێمانی گیانی
لە دەست داوە.
نەوشیروان مستەفا ئەمین لە ساڵی 1944 لە شاری سلێمانی لەدایك بووە.
هەرزوو پێوەندی بە شۆڕشەوە كردووە و لە هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێدا رۆڵی كارای
هەبووە. نەوشیروان مستەقا جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو، لە
ساڵی 2009 پاش جیابوونەوەی لە یەكێتی نیشتمانی، لەگەڵ ژمارەیەك لە هاوڕێكانی،
بڕیاریان لە دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان دا و لە هەڵبژاردنی خولی سێیەمی
پەرلەمانی كوردستان 25 كورسیان مسۆگەر كرد.